لەگەڵ پەرەسەندنی ڕوداوەکانی ڕۆژئاوا دڵی کوردان پارچە پارچەیە.

لەگەڵ پەرەسەندنی ڕوداوەکانی  ڕۆژئاوا دڵی کوردان پارچە پارچەیە.

لەگەڵ پەرەسەندنی ڕوداوەکانی ڕۆژئاوا جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی لەسەر هێڵە و هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە تاکو ڕێگری بکات و کورد لەو ناوەندە نەبێتە قوربانی. پێشتریش داوای لە کوردی ڕۆژئاوا کردبوو یەک هەڵوێست و یەک بڕیاربن. بۆئەوەی بتوانن داکۆکی لەمافی ڕەوای گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بکەن و لەو دەستەڵاتەی ئێستاتان بمێننەوە. دەسەڵاتی ئێستای سوریا و زۆربەی چەکدارەکانی نزیک لە احمد نا شەرع داعشن و هێزە داعشیەکان لە پەناو سێبەری ئەودا حەشار دراون. ڕۆژانێک داعش لەتاریکی دەژیا و جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لەهەموو شوێنێک ڕوبەڕویان دەوەستانەوە. ئێستا چەک و ئیمکانیات و زرێپۆش و پاڵپشتی وڵاتانی هەیە . بێباکانە پەلامار دەدات و ناوچەکان داگیر دەکات بەناوێکی دیکەوە. شەپۆلی داعش پەل دەهاون بۆ دەرەوەی سوریا وەک بوکەڵەیەکی قورمیش کراو وان بۆ گشت جێگایەک ئاراستە دەکرێن. وڵاتانی ناوچەکەش گرنگ بەلایانەوە بەرژەوەندی خۆیانە بەتایبەت ئیسرائیل. چونکە زۆر شوێنی سوریای داگیر کردوە و مەترسی شەڕی لە خۆی دور خستوەتەوە. ئەمەریکاش ڕاستەوخۆ ئیشوکاری زۆری بە داعش ماوە زۆر شوێنی دیکە کاول دەکرێن بە بەکارهێنانی داعش. چونکە شەڕ ڕوی لەهەر جێگایەک کرد وێران دەبێت. لەم ناوەندە مەترسی گەورە لەسەر کورد هەیە. هەرچۆن جڵەوی داعشەکان بگرن و بیانەوێت لە عێراق دوریان بخەنەوە پێیان ناکرێت تاکو نەدرێتە ناوچاویاندا. ئەوان بەزۆری چاویان لەسەر کوردە چونکە ئەوان بەدەست کورد تێکشکاون و هێزێک لەبەردەمیاندا بوەستێت تەنها پێشمەرگەیە. ئێستاش بەهۆی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و سەرقاڵی وڵاتانی زلهێز . تیرۆرستان قۆناغەکە بە دەرفەت دەزانن. دەیانەوێت کورد لاواز بکەن تاکو تیرۆرستانی داعش زیاتر پەل بهاوێت . تیرۆرستانی داعش هەمان پلانی دەوڵەتی ئێرانی هەیە دەیانەوێت لەهەموو دەوڵەتێک بونی خۆیان بسەلمێنن. دەستیان بڕوات لە فەرهەنگ و کەلتوری شیعە بۆگەنترن . حاڵی کورد زۆر خراپە تا ئێستاش خەریکی خۆخۆرین. دوژمنەکان خاڵی لاوازی کورد دەزانن. باش دەتوانن دەست بۆ کوێ درێژ بکەن. بەدیار چاوی هەموان کورد قەتڵ و عام دەکرێت کەچی دژایەتی ناوخۆ دژ بەیەک پەرەدەسێنێ . وادەزانن کورد لە یەکێ لەچوار پارچەکە نەمێنێ ئەو سێ پارچەکە بێ کێشە دەمێنێتەوە. نەخێر هەنگاوەکان قۆناغ بە قۆناغە ئامانج لەبار بردنی خەونی گەورەی کوردە. تا کورد یەک نەگرێت تورک و فارس و عەرەب سێ ڕەگەزی جیاواز جگە نۆکەرەکانیان دەبنە یەک بۆ کورد کوشتن. کوردەکان لافی نیشتمان پەروەری و کوردایەتی لێ دەدەن و هەر بە تەفرەقە و پاشقول دانی یەکتری دەمێننەوە. بۆ ئەوەی دوژمن زیاتر زاڵبێت. شەڕی داگیرکاری سنورەکان و شارەکان تەنها زیان و ماڵکاولی و کوشتنە. ئەگینا ڕۆژێک دێت کورد باڵا دەست دەبێت و داگیرکەرەکان هەڵدێن. نەفرت لەتیرۆرست نەفرت لەدوژمن نەفرت لە بێگانە پەرست نەفرت لە جاش و نۆکەر..

Top