یاسا، ڕێكار و پێداویستییەكانی دەرهێنانی گرێبەستی هاوسەرگیری (عقد الزواج)
January 11, 2026
رەنگا و ڕەنگ
لە سەرەتادا داواكاری پێشكەشی دادگای باری كەسێتی دەكەیت لە ژووری پێنووسی دادگا، لەلایەن یاریدەدەری دادوەری تایبەتمەندەوە نووسراوت بۆ دەكرێت بۆ ئەم شوێنانە: ناسنامەی كوڕ بۆ زانینی باری خێزانی كوڕەكە. ناسنامەی (كچ) بۆ زانینی باری خێزانی كچەكە. تاقیگەی ناوەندی بۆ پشكنینی خوێن، دوای جێبەجێكردنی خاڵی یەكەم دووەم بە بڕگەكانیەوە لەگەڵ دوو شاهید و وەڵامی ئەو سێ فەرمانگەیە دێیتەوە بۆ دادگا و گرێبەندەكەت پێ دەدرێت. پێداویستییەكان: ناسنامە و ڕەگەزنامەی كوڕ یان كارتی نیشتیمانی، ئەگەر خۆی ڕەگەزنامەی نەبێت هی باوكی یان برایەكی. ناسنامە و ڕەگەزنامەی كچ یان كارتی نیشتیمانی، ئەگەر خۆی ڕەگەزنامەی نەبێت هی باوكی یان برایەكی وەردەگیرێت، لەگەڵ دوو وێنە بۆ پشكنینی خوێن.
