نەشتەگەری لە دوورەوە
لە بارێكی ناوازەدا نەشتەرگەرییەك لە ڕێگەی دوورەوە لە نێوان دوو كیشوەردا (پزیشكی نەشتەرگەر لە ئیتاڵیا و نەخۆشیش لە چین) بە سەركەوتووی ئەنجام درا، ئەمەش دەتوانێت چاودێرییەكانی تەندروستیی جیهانی بۆ هەمیشە بگۆڕێت. لە هەنگاوێكی مێژوویی لە بواری پزیشكیدا نەشتەرگەرێك كە لە ڕۆما ئیتاڵیا بوو، بە سەركەوتوویی نەشتەرگەرییەكی بە یارمەتی ڕۆبۆت بۆ نەخۆشێ لە پەكینی پایتەختی چین ئەنجام دا، كە زیاتر لە 8000 كیلۆمەتر دوور بوو، ئەمە شانۆگەری نەبوو، بەڵكو ڕووداوێكی ڕاستەقینە بوو كە لە ساڵی 2025 ئەنجام درا. ئەم نەشتەرگەرییە بە یارمەتی ڕۆبۆتێكی پێشكەوتوو و بە ڕێگەی فایبەر ئۆپتیكی لەڕادەبەدەر خێرا ئەنجام درا، ئەم تۆڕە پەیوەندییانە بوونە هۆی ئەوەی كە دواكەوتن لە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییەدا بۆ چەند میلی چركە كەم بكەنەوە و ڕێگە بە نەشتەرگەر بدەن، كە جووڵەی دەستەكان لە ڕۆما و نەشتەرگەرییەكە لە پەكین دەستبەجێ ئەنجام بدرێت، لەم جۆرە نەشتەرگەرییانەدا بچووكترین دواكەوتن دەتوانێ مەترسیدار بێ، بۆیە ئەم دەسكەوتە زۆر گرنگە.
