ئایلاینەری ڕەش و نهێنییەكەی لە بەرزكردنەوەی جوانیی چاودا

ئایلاینەری ڕەش و نهێنییەكەی لە بەرزكردنەوەی جوانیی چاودا

ئایلاینەر یەكێكە لە گرنگترین كەلوپەلەكانی ماكیاژ كە بەكاری دەهێنیت، چونكە كاریگەرییەكی بەهێزی لەسەر سیما و ڕووخسار، بەتایبەتی چاوەكان هەیە. هەمیشە وەك مۆدێلێكی باو بە درێژایی ساڵان ماوەتەوە و ئەفسانەكانی جوانی لە مێژەوە بەكاریان هێناوە. ئایلاینەر دەستكارییەكی تایبەت بە ڕووخسار دەبەخشێت كە لە هیچ بەرهەمێكی دیكەی ماكیاژدا نایدۆزیتەوە، كە لەمانەی خوارەوەدا كورت دەبێتەوە:

• ئایلاینەر چاو دەردەخات لە ڕێگەی باشتركردنی شێوەكەی و گەورەتر نیشاندانی، و شێوەیەكی سەرنجڕاكێشتری پێ دەبەخشێت.

• زیندوویی بۆ ماكیاژەكەت زیاد دەكات و دەیكاتەوە، ژیان پڕ لە جوانیدەكات لەڕێگەی دیارخستنی هێڵەكانی چاوەوە.

• چاوەكان گەورەتر نیشان دەدات، بەتایبەت ئەگەر ئەو نەخشی ئایلاینەرە هەڵبژێریت كە لەگەڵ شێوەی چاوت دەگونجێت.

• ڕەنگی چاوەكان بەهێزتر و دیارتر دەكات، بەتایبەت ئەگەر بزانیت چ ڕەنگێكی گونجاو هەڵدەبژێریت.

• ئایلاینەر بە ڕەنگە جیاوازەكانی، بەتایبەتی ڕەش، دەستكارییەكی ئەندازەیی داهێنەرانە بۆ چاوەكان زیاد دەكات.

• شێوەی چاو باشتر دەكات لەڕێگەی شاردنەوەی شوێنەواری ماندوێتی، كە بە چاوەوە دیارە، و بریقە و مێینەییەكی زیاترت پێ دەبەخشێت.

Top