پاککردنەوەی پێستی چەوری روخسار

پاککردنەوەی پێستی چەوری روخسار

بە بەكارهێنانی پێكهاتە سرووشتییەكانی ناو چێشتخانەكەت و چەند هەنگاوێكی سادە، دەتوانیت پێستی چەوری ڕوخسارت لە ماڵەوە پاك بكەیتەوە و جوانی و گەشانەوەی بۆ بگەڕێنیتەوە.

ماسكی خەیار

•     خەیاریكی قەبارە مامناوەندی لەڕەندەدراو و یەك كەوچكی گەورە ماست بهێنە، پێكهاتەكان بە باشی تێكەڵ بكە تا گیراوەیەكی یەكگرتوو بەدەست دەهێنیت، گیراوەكە بدە لە دەموچاوت و بۆ ماوەی دە خولەك وازی لێ بهێنە، دواتر دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.

ماسكی تەماتە

•     یەك تەماتەی وردكراو یان هاڕاو، یەك كەوچكی چا ئاوی لیمۆ ئامادە بكە،

پێكهاتەكان بە باشی تێكەڵ بكە تا گیراوەیەكی یەكگرتوو بەدەست دەهێنیت، گیراوەكە بدە لە دەموچاوت و بۆ ماوەی دە خولەك وازی لێ بهێنە، دواتر دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.

Top