گروپی(BTS)ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكەنەوە

گروپی(BTS)ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكەنەوە

لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێی زایینی,هەواڵێكی دڵخۆشكەر لەلایەن گروپی موزیكی (BTS)ی كوریای باشوورەوە ڕاگەیەندرا و ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكەنەوە,دوای نزیكەی چوار ساڵ لە بڵاوكردنەوەی دوایین ئەڵبۆمی گۆرانییان بە شێوەی كۆمەڵ,لە ئێستادا گروپی بی تی ئێس بەشێوەی كۆمەڵ كار بۆ بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی دەكەن كە تەواوی ئەندامانی گروپەكە تێیدا بەشدارن,ئەم هەنگاوە بە گەرمی پێشوازی لێ كرا و بووە هەواڵی گەرمی ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان,بڕیارە ئەڵبۆمە گۆرانییەكە لە ڕێكەوتی 20/3/2026 بڵاوبكرێتەوە.

بە ماوەیەك پێش ڕاگەیاندنی ئەم ئەڵبۆمە نوێیە,تێكڕای ئەندامانی گروپەكە بە دەستنووسی خۆیان نامەیەكیان بۆ هەوادارەكان نارد و تێیدا ئاماژەیان بە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمە نوێیەكە كرد,هاوكات لە نامەكەدا دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ دووبارە یەكگرتنەوەی گروپەكە و درووستكردنی كاری هاوبەش لە داهاتوویەكی نزیكدا.

گروپی(BTS)ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكەنەوە

ئەم ئەڵبۆمە نوێیە كە توانی سەرجەم ئەندامانی گروپەكە كۆبكاتەوە جێی دڵخۆشكەر بوو بۆ بیسەران و هەوادارانیان, چونكە دوای بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمی(proof)لە ساڵی 2022  ئەندامانی گروپەكە بەشدارییان كرد لە خزمەتی سەربازیی زۆرە ملێ لە وڵاتەكەیان,هاوكات لەو ماوەیەدا بەشێكی دیكەی ئەندامانی گروپەكە شێوەی تاك لە گۆرانی و كاری هونەری بەردەوام بوون.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top