غرور لەنێوان پارتی و لایەنەکانی دی

غرور لەنێوان پارتی و لایەنەکانی دی

 

ئایا پارتی غرورە کە دەڵێت گەورەترین هێزی سیاسیم و زۆڕترین دەنگم بەدەستهێناوە مافی خۆمە هەندێک پۆستی زیاتر وەربگرم و هەمووتان لەدەورم کۆببنەوە پێکەوە پرسەکان یەکلایی بکەینەوە، یان ئێوە غرورن کە پێتان وایە دەبێت هێزی یەکەم بەدواتان بکەوێت و هەرچی داوای بکەن پێتان بدات و هیچ پۆستێکی گرنگی بۆخۆی نەخوازێت، هەر بەجددی ئەگەر هەر یەک لە ئێوە هێزی یەکەم بان بەوە ڕازی دەبوون؟ بێگۆمان نەخێر ئێوە هێزی یەکەم نین داوای پۆستی زیاتر لە قەبارەی خۆتان دەکەن ئەی ئەگەر هێزی یەکەم بان چی؟ لەوەش خراپتر دەتانەوێت هەر ئەسڵەن حیساب بۆ پارتی نەکەن و تەنانەت بۆ شکانی پارتی ئامادەن زەڕبە لە کوردستانیش بدەن، پارتی یان دەبێت لەبەرامبەر ئەو شتە بێ دەنگ بێت و تەسلیم بێت یانیش لە دیدی ئێوەوە غرورە! ئاخر نازانم ئەمە چ بیرکردنەوەیەکە

غروری پارتی چییە لە کاتێکدا کە زۆڕترین قوربانی بۆ ئەم خاکە داوە و زۆڕترین قوربانی بە ماف و ئیستحقاقی خۆی داوە بۆ یەکڕیزی لایەنەکانی کوردستان، پارتی داوای ئەوە لەکەس ناکات کە پارتی بن تا پۆست وەربگرن بەڵکو پارتی دەڵێت تەنیا کوردبن هەر چیتان بوێت پێشکەشتان دەکەین بەڵام کەمێک ڕێزیش لەوە بگرن کە ئێمە خاوەنی زۆڕترین دەنگین کەچی ئێوە دەتانەوێت پارتی حیساب بۆ ٢ کورسی بکات کەچی ئێوە حیساب بۆ ٣٠ کورسی نەکەن ئا تۆخوا کامە غەرورە؟

پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆن دەیگۆت قەیچیەکا با ئەمجارە ئەو پۆستە بۆ ئێمە بێت، بەرپرسێکی یەکێتیش دەیگۆت قەیچیەکا با پۆستی سەرۆککۆمار هەر بۆ یەکێتی بێت، ئەی پارتی چیبکات بە زیاتر لە ملیونەک دەنگەوە ببێتە وەزیری شارەوانی؟ ئەی بۆ جارێک ناڵێن قەیچیەکا با ئێمە بەدوای پارتی بکەوین؟
ئێ باشە با واز لەوەش بێنین ئەو پۆستانەتان دەوێت و گریمان مافی خۆتانە بەڵام بۆ نایەن لەگەڵ پارتی دابنیشن لەجیاتی دانیشتن لەگەڵ دۆژمنانی کوردستان و پارتی، پارتی لە پۆستەکە خۆش دەبێت هەنگاوێک دێتە پێشەوە ئێوەش هەنگاوێک بڕوونە پێشەوە با کاندیدەکە بە ڕەزامەندی پارتی بێت، بەڵام لای ئێوە وایە دەستبەرداربوون لە ئیستحقاقی خۆی لەلایەن پارتییەوە فەڕزە بەڵام دانانی کاندیدێک بە دڵی پارتی غروری پارتییە چونکە لە ڕابردوودا پارتیتان هەر وا بینیوە کە لە ئیستحقاقی خۆی خۆش دەبێت و زیاتر لە حەجمی خۆتان پێتان دەدرێت

ئایە ئەوە غرورە کە پارتی دەڵێت وەرن دا بنیشین کاندیدێکی هاوبەش دیاری بکەین بۆ پۆستەکان یانیش ئەوە غرورە ئامادەنەبی لەگەڵ پارتی دابنیشی کە هێزی یەکەم و براوەیە؟
ئایا کە پارتی دەڵێت لەجیاتی دۆژمنانی کوردستان وەرن لەگەڵ من دابنیشن ئەوە غرورە یانیش ئەوەی ئامادەبن لەگەڵ هەمووان دابنیشن تەنیا پارتی نەبێت لەکاتێکدا کە ئەو پۆستانەی داوای دەکەن مافی پارتین دەبێ یەکەم جار پارتی ڕازی بکەن

لە کۆتا پێشهاتدا کە یەکلاییکردنەوەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو بینیمان بەبێ پارتی هیچ ناکرێت چونکە هەموو لایەنە کوردییەکان دژی پارتی یەکیان گرت بە پاڵپشتی هەموو نەیارەکانی دیکەی دەرەکی، کەچی هەر پارتی سەرکەوت، خۆ ئەگەر هەمووان لەگەڵ پارتی دانیشتبان و داوای پۆستەکەیان لە پارتی کردبا و کەسێکیان دەستنیشانکردبا کە پارتیش ڕەزامەندبێت لەسەری خواش دەزانێت پارتی ڕازی دەبوو، بەڵام بێن بێ حیسابکردن بۆ پارتی لەگەڵ دۆژمنانی کوردستان کار بکەن لەکاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقی پارتییە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن و هێشتان ئەوان ئامادە نەبن پرسێک بە پارتی بکەن بێگۆمان پارتیش حەقی وەڵامدانەوەی هەیە و بینیمان کە چۆن شکستی بەم پیلانەش هێنا

دەبێ تێدەگەن لەگەڵ پارتی دەسکەوتی گەورە بەدەست دەهێنن و خزمەتی کوردستان دەکەن، دژایەتی کردنی پارتیش لە شکست زیاتر هیچی تری لێ بەرهەم نایەت

 

Top