دیکۆر بۆ گەرماوی بچووک
سەرەڕای بچووکیی ڕووبەری گەرماوەکە، لە ڕێگەی زیادکردنی توخمەکانی جوانی و ئەو کەرەستانەی کە شێوازێکی شاهانەی پێ دەبەخشن، دەکرێت بڕازێنرێتەوە و گرنگی بە وردەکارییەکانی بدرێت.
پێویستە دیزاینی گەرماوەکە، ڕووبەرەکەی هەرچەند بچووک بێت، پێداویستییە سەرەکییەکان دابین بکات.
مەغسەلەیەک هەڵبژێرە کە دیزاینەکەی جیاواز بێت و بە دیوارەکەوە لکێندرابێت. جگە لەوەش، کەرەستە تەندروستییە قەبارە بچووکەکان گونجاو دەردەکەون.
پارچە گەورەکانی کاشی بەشدارن لە دروستکردنی بۆشاییەکی کراوە و ڕووناکدا.
ڕەنگە کاڵەکان هەڵدەبژێردرێن، بەتایبەتی سپی یان بێجی یان خۆڵەمێشیی کاڵ، لەگەڵ تێکەڵکردنی یەکێک لە ڕەنگەکانی پاستێل.
ئاوێنەیەکی گەورە لەسەر مەغسەلەکە جێگیر دەکرێت، چونکە ئاوێنە ڕووناکی دەداتەوە و هەستی فراوانی دەبەخشێت و جوانی دەدات بە دیکۆرەکە. جگە لەوەش، ڕووی کەنتۆرەکان بە ئاوێنە دادەپۆشرێت.
ڕەفەی کراوە بە کەنتۆر دەگۆڕدرێتەوە، ئەمەش بۆ دانان و ڕێکخستنی ئەکسیسواراتەکان.
ڕووناکیی بەهێزیش ڕۆڵی هەیە لەوەی گەرماوەکە گەورەتر دەربکەوێت، بۆیە باشترە یەکەکانی ڕووناکی بە شێوەیەکی ورد و پێویست لە هەموو بەشەکانی شوێنەکەدا دابەش بکرێن.
