هه‌ڵبژاردن و سایكۆلۆژیاى دروشمه‌كان
له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى كوردستانین. ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كه گۆڕوتینێكى دیكه به جه‌سته‌ى كوردستان ده‌به‌خشێ و به سه‌ركه‌وتنى بهڕێوهچوونهكهى پێگه‌ى یاسایى هه‌رێم به‌هێزتر ده‌بێ، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ دروشمه‌كانى لایه‌نه‌كان له‌م ناوه فه‌رامۆش بكرێت، كه نیشانه‌ى ئاستى واقعیبوونیانه له‌گه‌ڵ قۆناغى ئێستا و داهاتوو و به‌رنامه و ئامانجه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌مان و رۆئیا و ئاسۆى ئه‌و لایه‌نه‌ى هه‌ڵگرى ئه‌و دروشمانه‌ن. ئه‌گه‌ر له دروشمه‌كانى پارتى دیمۆكراتى كوردستان ورد ببینه‌وه ده‌بینین كه له هه‌موویان واقیعیتر و دووربینانهترن. دروشمى ( ئازادى و ئاوه‌دانى، پێكه‌وه‌یى و خۆڕ‌اگرى)، ئه‌و چه‌مك و به‌هایه‌ن كه خۆیان له‌نێو به‌شێك له بیردۆزه‌كانى ده‌روونناسیى هاوچه‌رخدا ده‌بیننه‌وه و وه‌ك زۆر بابه‌تى دیكه‌ى مرۆیى ده‌كرێ له چوارچێوه‌ى ئه‌و تیۆرانه شرۆڤه بكرێن، و یه‌كێك له‌و بیردۆزه ناسراوانه‌ش تیۆرى ماسلویه. ئه‌و بیردۆزه كاریگه‌رییه‌كى به‌رچاوى به‌سه‌ر زۆر زانا و بواره‌كانى زانستیدا هه‌بووه.
زاناى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى، ئابراهام ماسلو، براوه‌ى خه‌ڵاتى جیهانیى نۆبل، له نێو گۆڕه‌پانى ده‌روونناسیدا، ده‌كرێ وه‌ك داهێنه‌رێك هه‌ژمار بكرێ، به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه تیۆرییه پهیژهییهكهى خۆى له شێوازى قووچهكهدا ئاشكرا كرد و پێداویستیه‌كانى مرۆڤى ڕیزبه‌ندى كرد. هه‌رچه‌نده وه‌ك بیرۆكه، بابه‌تى پێداویستیه‌كان له ئه‌ده‌بیاتى سایكۆلۆژى و مرۆیی‌دا شتێكى نوێ نیه، به‌ڵام داهێنانه‌كه‌ى ماسلو له‌وه‌دایه كه ئه‌م پێداویستیانه‌ى به شێوه‌یه‌كى لۆژیك و سروشتى ڕیزبه‌ندى كردووه. له‌و ڕیزبه‌ندییه دا پێداویستیه فیزیۆلۆژیكهكانى وه‌ك خۆاردن و خۆاردنه‌وه و سێكس و خه‌وتن و ... هتد، به پله‌ى یه‌كه‌م، و دواتر ئاسایش، و دواتر خۆشه‌یستى، و دواتر ڕێز له خۆ گرتن، و ئینجا به‌ده‌ستهێنانى خود، وه‌ك گرنگترین پێداویستیه‌كان دێن. وه‌ك له تیۆره‌كه‌ى ماسلو كه به یه‌كێك له تیۆره‌كانى ڕێبازى مرۆڤگه‌رایى یان هیۆمانیزم ده‌ناسرێتن، دا هاتووه له پله‌ى دووهه‌مدا پێداویستى ئاسایشى سایكۆلۆژى دێتن، كه شان به شانى پێداویستیه فیزیۆلۆژیكیهكان به یه‌كێك له فاكته‌ره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى مانه‌وه و ژیانى مرۆڤه‌كان ده‌ژمێردرێن. ئه‌و پێداویستییه‌ى كه له ناخى دروشمى ( ئازادى و ئاوه‌دانى) دا به‌ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه ئاسایش و ئارامى به بێ ئازادى به‌دینایه‌ت و تهواوكهرهكهشى پرۆسه‌ى (ئاوه‌دانى) و گۆڕان و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه.
له دیدى ماسلو ئه‌م ڕیزبه‌ندییه‌ى پێداویستیه‌كان واتاى ئه‌وه‌یه كه یه‌ك له دواى یه‌ك و به تێركردن و دابینكردنى هه‌ر یه‌كه‌یان ڕێگه بۆ ئه‌وه‌ى تریان خۆش ده‌بێ و ئه‌وه به واتاى ئه‌وه‌یه كه ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌م پێداویستیانه‌ى به‌م شێوازه و به شێوه‌یه‌كى ئاسایى و سروشتى تێر و دابین ده‌كرێن ئه‌وه‌تا هه‌لى گه‌شه‌سه‌ندنێكى ئاسایى زیاترى بۆ ده‌ڕه‌خسێ و له ئاكامدا ده‌توانێ كه‌سایه‌تیه‌كى به‌رهه‌مهێنه‌رى لێ دروست ببێ كه دووره له ئێش و ئازار و نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان و ده‌توانێ بگاته لوتكه‌ى گه‌شه‌ى سایكۆلۆژیه‌وه، و به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره و ئاسته‌نگێك له هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كانى ژیان و دابینكردنى ئه‌م پێداویستیانه كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌كه‌وێته به‌رده‌م پرۆسه‌ى گه‌شه‌كردنى ئه‌و كه‌سه و له ئاكامدا مرۆڤێكى پڕ له ئێش و ئازارى ده‌روونى لێى په‌یدا ده‌بێ و ناتوانێ بگاته لوتكه‌ى گه‌شه‌كردنێكى سروشتى و ئاسایى.
وه‌ك له بیردۆزه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ پێداویستى ئاسایشى سایكۆلۆژى هیچى كه‌متر نیه له پێداویستیه‌كانى فیزیۆلۆژیك، و هه‌ر بۆیه‌ش به‌درێژایى مێژوو ده‌بینین تاكى كوردستانى، كه به‌رده‌وام له ژێر مه‌ترسى و گوشارى دوژمنان و نه‌حه‌زان بووه و قۆربانیهكى زۆرى داوه و نه‌یتوانیوه ئه‌م پێداویستیه سهرهكیهى خۆى وه‌ك پێویست تێر بكات له گه‌شه‌یه‌كى ئاسایى كه‌سایه‌تى بێبه‌ش بووه. ئه‌وه‌تا له‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌م پێداویستیه و پێداویستیه‌كانى پێشوتر و دواترى تێر و دابینكراون، ده‌بینین هه‌ل بۆ گه‌شه‌كردن و گه‌یشتن به قۆناغى به‌ده‌ستهێنانى خود لاى زۆر ئاسان بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆوته هۆكارى ئه‌وه‌ى بتوانێ داهێنان بكات و وڵاته‌كه‌ى پێش بخات.
به‌ڵام تاكى كوردستانى به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر و داعشیان و به‌ر له‌وانیش به‌عسیه گۆڕبه گۆڕه‌كانى دڕنده و زۆر پێشتریش دوژمنانیتر و ئێستاش داگیركردنى زه‌وى كورده‌كان و پرۆسه‌ى بهعهرهبكردنى ناوچه‌كانى كوردستان به پاساوى بێ بنه‌ما، به‌رده‌وام له ئاسایشى سایكۆلۆژى، كه خۆى له خۆى دا بناغه‌ى هه‌موو جۆرهكانیترى ئاسایشى وه‌ك ئابورى، كۆمه‌ڵایه‌تى، خۆراكى، له‌شگه‌رى، سیاسییه بێبه‌ش كراوه، و ئه‌مه‌ش بۆوه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى له كاروانى گه‌شه‌كردنێكى ئاسایى و گه‌یشتن به لوتكه‌ى به‌ده‌ستهێنانى خود و داهێنان و به‌رهه‌مهێنه‌ربوون بێبه‌ش ببێ. هه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه‌شمان له یاد بچێ هۆكارى تریش ئه‌گه‌رن به‌ڵام لێره‌دا ناتوانین به درێژى ئاماژه‌یان پێبده‌ین و ئه‌گه‌ر هه‌ل په‌یدا بوو له گۆتاریتر دا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین.
ئه‌وتا به ده‌هان شۆڕه‌ش و ڕاپه‌رینى كوردستانیان، و دواینیشیان شۆڕشى دیمۆكراسیانهى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى بوو، تاڕاده‌یه‌كى زۆر كوردستانیان ویستوویانه ئه‌م ئاسایشه دابین بكه‌ن و له دوایین قۆناغه‌كانى، كه چه‌ند ساڵى ڕابردوو بێ، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان سه‌ربارى هه‌موو دۆخه ناڵهبارهكهى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و له‌شگه‌رى و لۆجستیكى، به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، هه‌ستیان به گرنگى ئه‌م جۆره ئاسایشه كردبوو و هه‌وڵى پاراستنیان داوه، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه ته‌نها لێره دا به كۆتا ناهێتن. هێزه‌كانى پاراستنى ئاسایش و پێشمه‌رگه، وه‌ك به‌شێك له هێزه فه‌رمى و یاساییه‌كانى هه‌رێم و عێراقى فیدرال، به‌شێكن له‌و پرۆسه‌یه و تاكه‌كانى كوردستان ده‌بێ هه‌ر یه‌كه‌و له لاى خۆى ته‌واوكه‌رى دابینكردنى ئه‌م ئاسایشه بن. مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، پزیشك، قوتابى، ئه‌ندازیار، كابانى ماڵه‌وه، پیر و شیر و ژن و مێرد و هه‌موو توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردستانى به‌رپرسن له دابینكردنى ئاسایشى سایكۆلۆژى كوردستان. ده‌بێ هه‌موومان ببین به چاوى گه‌شى ئه‌م كوردستانه ڕه‌نگین و زه‌نگینه تا پاراستنى و تێركردنى پێداویستى ئاسایشى سایكۆلۆژى تیایدا مسۆگه‌ر ببێ. و یه‌كێك له ڕێگه ساده و ساكار و لۆژیكى و ڕه‌وشتى و مرۆیى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى به‌شداریكردنه له پرۆسه‌ى سیاسى كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ سه‌روه‌رى سیاسى كوردستان و وه‌ك به‌رپرسانى باڵاى كوردستان به "چاره‌نووسساز" وه‌سفى ده‌كه‌ن، كه به له‌به‌رچاوگرتنى دۆخه ههستیارهكهى له ناوچه‌یه‌كى پڕ له شڵه‌ژان و كێشه‌ى سیاسیى هه‌ڵواسراوى وه‌ك ململانێى له‌شكه‌رى له نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت دواى 7ى ئۆكتۆبه‌ر و هه‌بوونى هێز و لایه‌نى ناحه‌زى نێوخۆیى و چه‌ندین دوژمنى ده‌ره‌كى و بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌موو پێكهاته‌كانى ئه‌م هه‌رێمه، ده‌گاته ئامانجه پیرۆزه‌كانى خۆى، و ئه‌مه‌ش هه‌لێكى زێڕینه بۆ دابینكردنى یه‌كێك له گرنگترین پێداویستیه‌كانى تاكى كوردستانى كه بریتیه له " ئاسایشى سایكۆلۆژى " تا به‌هۆیه‌وه بتوانێ خۆى له زۆرێك له نه‌هامه‌تى و بهدبهختیهكانى ئایینده قۆرتاڵ بكاتن، و ببێته پشتیوانیه‌ك بۆ پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌ى له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ى كه دیانه‌وێ له شكۆى ئه‌و حكومه‌ته، كه به‌رهه‌مى خوێنى هزاران شه‌هید و قوربانیدانى سه‌دان هزار رۆڵه‌ى ئه‌م نیشتمانه‌یه، كه‌م بكه‌نه‌وه و یان هه‌وڵى لاوازكردنى پێگه و ده‌سه‌ڵاته‌كانى بده‌ن. و له هه‌مان كاتدا شه‌رعیه‌تدانه به‌و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته سیاسییه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستاندا بوونى هه‌یه و جێگه‌ى تموحى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به بایه‌خه‌وه سه‌یرى ئه‌زموونى هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و پێیانخۆشه هه‌رێمێكى به‌هێز له‌نێو عێراقى فیدرالدا بمێنینه‌وه و رۆڵى به‌رچاومان له بڕیاره سیاسییه‌كانى ئه‌م وڵاته‌دا هه‌بێ. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه گرنگه تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان هه‌ستى به‌رپرسیارێتییان هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌م نیشتمانه و پشتگیرى له حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ن تا به‌رگه‌ى پیلانه شوومهكانى نه‌حه‌زان بگرێ و بتوانێ خه‌ڵكه ستهملێكراوهكهى بگه‌ینیته كه‌نارى ئارامى. ئێمه‌ى كوردستانیان وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستمان به پێكه‌وه‌یى و خۆڕ‌اگرى و ئازادى و ئاوه‌دانى و هاوكاتیش ئارامى و ئاسووده‌ییه، و دیاریشه ئه‌و ئارامى و سه‌قامگیرییه ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌وێنى پێشكه‌وتنه. هیچ وڵاتێك به بێ هه‌بوونى ئارامى رووى خۆش نابینێ و سه‌رناكه‌وێ. نموونه‌شى ئه‌و وڵاتانه‌ن كه سه‌قامگیریى سیاسى و ئارامى به‌رقه‌راره. ئه‌وانه‌ى كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئارامیى كوردستان ریسواى مێژوو ده‌بن و رووبه‌رووى پرسیاره‌كانى نه‌وه‌كانى داهاتوو ده‌بن. ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ى، كه زانایه‌كى وه‌ك ماسلو، له دواترى دا پێداویستییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى وه‌ك سه‌رپێبوون (ئینتیما) دێت كه له دروشمه‌كه‌ى پارتیدا خۆى له چه‌مك و به‌هاى (پێكه‌وه‌یى) دا ده‌بینێ، به‌ردى بناغه‌ى هێز و توانایى و ( خۆڕ‌اگرى) یه، و هه‌مان ئه‌و ئامانجه‌یه كه پارتیمان هه‌وڵى بۆ ده‌دات و به هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و گه‌یشتن به مافه ره‌واكان و ( ئازادى) و یه‌كگرتن و مانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ده‌زانێ، چونكه ئه‌و كاته‌ى ئه‌م دروشمانه ئامانجمان بن پارتى به‌هێزتره و هه‌ر كاتێك پارتى به‌هێز بێت كوردستان به‌هێزتر و دره‌وشاوه‌تره. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/زانینگه‌ى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*