ڕێز لە هونەرمەند (ئەیام ئەکرەم) نرا

ڕێز لە هونەرمەند (ئەیام ئەکرەم) نرا

ڕۆژی 8-12-2025 لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفور، بەرێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان و ژمارەیەكی تر لە هونەرمەندان و هاوڕێ و هەڤاڵانی، لە ڕێورەسمێكدا لە پای ئەزموون و بەخششیی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان _ لقی هەولێر بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر و كوردستان (ئەیام ئەکرەم) ناسراو بە (شەمۆ).لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا مێژوو و ڕۆڵ و کاریگەری هونەرمەندی، لە نێوەندی هونەری شانۆ و درامای کوردی بەرز نرخاند، هەروەها ئەو خزمەتە زۆرەی لە ماوەی ژیانی خۆی پێشکەش بەهونەری کردووە بە شانازیی بۆ شاری هەولێر لە قەڵەمدا و هیوای سەرکەوتن و لەش ساغی و تەندروستی باش و بەردەوامبوونی لە کاری هونەری بۆ خواست.

ڕێز لە هونەرمەند (ئەیام ئەکرەم) نرا

هەروەها، تیشكی خستەسەر مێژووی هونەری و ڕۆشنبیری شاری هەولێر، كە خاوەن مێژوویەكی دەوڵەمەند و پڕ لەداهێنان و سەدان كەڵە هونەرمەند و ڕۆشنبیر و نووسەری بەتوانایە، دڵنیایی دایە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی شارەكە، وەك پارێزگای هەولێر، لە پێناو پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی هونەر و ڕۆشنبیری كوردی بە هەموو شێوەیەك پاڵپشت و هاوكاریان دەبێت.

شاری هەولێر، خاوەن مێژوویەكی دەوڵەمەند و پڕ لە داهێنان و سەدان كەڵە هونەرمەند و ڕۆشنبیر و نووسەری بە توانایە، دڵنیایی بە سەرجەم هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی شارەكەمان دەدەین، وەك پارێزگای هەولێر، لە پێناو پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی هونەر و ڕۆشنبیری كوردی بە هەموو شێوەیەك پاڵپشت و هاوكاریان دەبین.

ڕێز لە هونەرمەند (ئەیام ئەکرەم) نرا

هونەرمەند ئەیام ئەکرەم ناسراو بە « شەمۆ یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و شاری هەولێر « لە ساڵی 1964 لە گەڕەكی خانەقای شاری هەولێر لەدایك بووە، ئەکتەرێکی کۆمێدیای کوردییە، تا ئێستا لە چەندین بەرھەمی سینەمایی، شانۆیی و تەلەفزیۆنی دەرکەوتنی ھەبووە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە خزمەتكردنی هونەری كوردی و لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووشدا دەستی بەکاری ھونەری کردووە و لە ساڵی 1988 پەیمانگای ھونەرەجوانەکان بەشی شانۆی لە شاری مووسڵ تەواوکردووە.

ڕێز لە هونەرمەند (ئەیام ئەکرەم) نرا
Top