سەرکەوتنی پارتی ، یەکسانە بەبەھێزی پێگەی کورد لەبەغدا ...
وەک چاوەڕوان دەکرا پارتی بووە حزبی یەكەمی كوردستان هەموو عێراق،سنووری زیاتر لەیەک میلیۆن دەنگی تێپەراند ،ئەمەش بەرهەمی بیروباوەڕ و ئیرادەی خۆنەچەماندن و مێژووی پرلەشانازی پارتییە،ھەر چەندە لەماوەی سالانی ڕابردوو دا لەرێگای دژایەتی پارتیەوە ھەولی لاواز کردنی پێگەی کورد دەدرا ، بەلام سوپاس بۆخوای گەورە ئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە دەریخست پارتی لە هەموو ئەو گوشار و پیلانگێڕیانە بەهێزتر و گەورەترە ، بەمەش خەلکی کوردستان پاداشتی ھەلوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانیە کانی پارتی وسەرۆک مسعود بارزانی دایەوە ،چونکە خەلکی کوردستان چاک بەو راستیەدەزانن لەرابردوودا پارتی رێگەی نەدا پیلانی لاواز کردنی ھەرێمی کوردستان سەر بگرێت ،لەئێستاشدا سەرکەوتنی پارتی ، یەکسانە بەبەھێزی پێگەی کورد لەبەغدا ،بێگومان ئەم متمانە گەورەیەی خەلک بە پارتی ،ئەرک و بەرپرسیاریهتیی پارتی زیاتر دەکات ،بۆ ئایندەیەکی بەهێزتر بۆ هەرێمی کوردستان و جێبەجێكردنی دەستوور و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی پڕۆسەی سیاسیی لە عێراقدا كە ساڵانێكە ،بە شێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە و بە جیاکاری و بە شێوەیەکی نادەستووری ، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت ،چونکە بە پێی دەستوور "عێراق "وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش ، قەوارەیەکی دەستووریی هەیە و دەبێ ڕێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگیرێت، ونابێت لە ژێر هیچ بيانوويەک، مافەکانی ھەرێمی کوردستان پێشێل بکرێت ،ھەرچەندە
پارتی رێگری لەپیلانەکانیان گرت و رازی نەبوو مافی گەلی کورد پێشێل بکرێت ، ھەڵوێستە سیاسییەکانی لەرابردوو باشترین نموونەن لەسەر ئەم راستیە ،تالەچوارچێوەی سیاسەتی ھاوبەشی وھاوسەنگی وسازان مامەلە لەگەل ھەرێمی کوردستاندا بکرێت بەلام لەگەل ئەمەشدا بودجەو مووچەی خەلکی کوردستانیان وەک کارتی گوشارھێنان بەکار ھێناو سزای خەلکیان پێ دەدا ،بەدلنیایەوە ئەم جارەیان بەھێزی پێگەی پارتی کاریگەری زیاتری دەبێت بەرەو داھاتوویەکی باشتر بۆ چارسەرکردنی کێشەوگرفتەکان بەپێ دەستووری ھەمیشەیی عێراق ، تاعێراق بگەرێتەوەسەر رێچکەی دروستی خۆی ،وەپاراستنی قەوارەی سیاسی ودەستووریی وھەرێمی کوردستان ودەسکەوتەکانی تا خەلکی کوردستان ھەست بەئاسودەیی وبوونی خۆیان بکەن ....

وەیسی سەعید وەیسی