مه‌سروور بارزانی داینه‌مۆی گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان
به‌هۆی سیاسه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان مه‌سروور بارزانی ، به‌تایبه‌تی وێرانی هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگه‌ی به‌رده‌می ، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان بۆ پێشكه‌وتنی سیستمه‌می حكوومڕانی كوردستان رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام دایه ، به‌تایبه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوو دا توانیوێتی به شێوه‌یه‌گی زۆر به‌رنامه دارێژراو ، له ساڵی 2019 به‌دواوه ، به شێوه‌یه‌كی زۆر پرۆگرام دارێژراو كاری بۆ گۆڕینی شێوازی ئیداره‌دان و حكوومڕانی كردووه ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخانی مێژووییه له حكوومه‌تی كوردستان له پێناو به‌هێزتركردنی پایه‌یه‌كانی ئیداره‌دان و حكوومڕانییه‌كی سه‌ڕكه‌وتوو و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و نیشتیمان ؛ له‌كاتێكدا نه‌ك ته‌نیا له عێراق به‌ڵكو له چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌یتوانیووه به‌م جۆره هه‌نگاو بنێن ، ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكووومه‌تی كوردستان له‌و ماوه‌یه دا ئه‌نجامدیداوه شێوازێكی حكوومڕانی پێشكه‌وتووه كه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه پێكهاتووه :
یه‌كه‌م ،، چاكسازی له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت وبه‌دیجیتاڵكردنی ، ئه‌وه‌ی خۆی له‌و پرۆژه ستراتیژی و گرنگه‌ی مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ده‌بینێته‌وه له پێناو به سیسته‌مكردنی بانك و دارایی و ئاسانكاری ته‌واو بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به ڕیز راوه‌ستان له سه‌ره‌ی مووچه . چونكه كاتێك خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌دامه‌زراوه‌یی و دیجیتاڵییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت ، واته ڕێزگرتن و خزمه‌تكردنی چین وتوێژه‌كانی كوردستانه به بێ جیاوازی و ڕێگری له‌به‌كارهێنانیان ده‌گیرێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی
دووه‌م ،، به‌ناوه‌ندكردنی دارایی و چاكساییه‌كان له بواری دابه‌شكردنی مووچه و ئینجا خانه‌نشنی و به‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ند،ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا به‌هێزكردنی دامه‌زاروه گشتییه‌كان له‌ڕووی داراییه‌وه و ئه‌وه هه‌نگاوه‌كانی حكوومڕانی له‌ڕووی سیسته‌م و ئیداره‌دان و دارایی به‌هێزتر ده‌كات " دوور له ده‌ستوه‌ردانی حزبی
سێیه‌م ،، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، به‌رێگه‌ی بونیانتانی ژێرخانێكی به‌هێز توانی په‌یوه‌ندی متمانه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌تی كوردستان دروست بكات ، ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ستراتیژی كه‌به‌شێكی سه‌ره‌كین له به‌هێزكردنی ژێرخانی كوردستان .
چواره‌م ،، پرۆژه‌ی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری كه به پرۆژه‌ی رووناكی ناسراوه و هه‌روه‌ها به سیسته‌مكردنی مووچه و خزمه‌تگوزاری بانكی له ڕێگه‌ی هه‌ژماری من ، ئینجا پرۆژی فریاگوزاری گه‌یاندنی ئاوی هه‌ولێر و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌م ئاوی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ، دروستكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی ڕێگاوبان وهاتووچۆ به‌درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر ، دروستكردنی ده‌یان به‌نداو پۆند بۆ گڵدانه‌وه وپاشكه‌وتكردنی ئاو ، ئینجا دروستكردنی پشتێنه‌ی سه‌وز و زۆركردنی رێژه‌ی سه‌وزاریی ، ئینجا ، په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و و هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاره‌كانی جیهان و به‌ره‌و پێشبڕدنی كه‌رتی پیشه‌سازی و به دروستكردنی ده‌یان كاره‌گه و ڕه‌خساندنی هه‌ڵی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و هه‌موو ئه‌م پرۆژانه دروستكردنی بیروباوه‌ر و متمانه‌ی پێته‌وه به حكوومه‌تی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانه
وێرای هه‌وڵه‌كانی مه‌سروور بارزانی، كه به‌پلان و ستراتیژی و ئاینده‌بینی ، توانی ئه‌م كاروانه خزمه‌تگوزارییه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م به كۆسپ و ئاسته‌نگی زۆر تێپه‌ڕێنێت ، چونكه چونكه له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی هه‌وڵی زۆریاندا شكست به‌هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌رنامه و پلانه‌كانی له گشت بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی چاكسازییه‌كان بهێنن ، به‌ڵام به هه‌وڵ و دوونیا بینی وبه‌رنامه و نه‌خشه‌ڕێگای ژیرانه توانی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت له نه‌خۆشییه‌كی كوشنده و رۆتین به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردن و سیسته‌ماتیك ببات و پێشكه‌وتن ومتمانه بگه‌ڕێنێته‌وه
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، توانی زیاتر هێزی یاسا و چاكسازی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان سه‌روه‌ر بكات ، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و جۆره گۆڕانكارییانه وایانكردن كه متمانه و شكۆ ودادپه‌وه‌ری بگه‌ڕێته‌وه و په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك وحكوومه‌ت به‌هێزتر بێت ، به‌دڵنییاییه‌وه به‌رده‌وامی و پێشتیوانی به‌هێز له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان وا ده‌كات ئه‌م كاروانه ، زیاتر گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت .

رێبوار حەمەلاو شوانی