کێ دروشم و خەونەکان دەکاتە کردار و ڕاستی

کێ دروشم و خەونەکان دەکاتە کردار و ڕاستی

 

(گۆتە) شاعیر و زانای ئەڵمانی دەڵێ"دەتوانی جوانییەك دروست بكەی لەو بەردەی كە دەخەنە سەر ڕێگات تاكو ساتمە بكەی".
گومانی تێدانییە مرۆڤی ڕاستگۆ و خاوەن ئیرادە دەتوانی بەرگەی هەموو ئاستەنگ و ناخۆشییەك بگرێ و بە سەر كۆسپ و تەگەرەكاندا زاڵ ببێ، و خۆڕاگرانە و سەبەرزانە بەردەوام بێت لەهەنگاونان و نەوەستێ‌، بەڵكو بەردەوام دەستكەوت و بەرهەم و پڕۆژەی گشتیی سودبەخشی هەبێت.
ئەو ماوەیە هەموو هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ خەریكی بانگەشەی هەڵبژاردنن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ. لە هەرێمی كوردستان لێرەو لەوێ بانگەشەی پارتەكان دەبینین و دەبیستین لە پێش چاوی هاووڵاتیانی كوردستان و عێراقی فیدراڵ بانگەشەكان بەرێوەدەچن، هێز و بازو و مێژوو ڕاستگۆیی هەموولایەك لە بەر چاواندایە و، جودا لە دروشمی باق و بریق و قسەی بێ كردار و بێزار و قێزەوەن. گرینگ ئەوەیە لە سەر زەوی چی دەگوزەرێ چی دەبینین. هاووڵاتیان لەكام پرۆژە و دەستكەوت سودمەندن و بەرنامە و پلانی كام حیزب بووە، بێ دوو دڵی و بێگومان بەوپەری ڕاشكاوی و ڕاستی بینینەوە. پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕابەرایەتی و سەرۆكایەتی جەنابی كاك مەسرور بارزانی بە كۆمەڵێ دەستكەوت و پڕۆژەی ڕۆژانە یەك لە دوای یەك بە بەردەوامی و ڕۆژێك لە هەولێر وڕۆژێك لە دهۆك و زاخۆ و سۆران و سلێمانی و هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان سودمەند و قازانج بینن لەو پڕۆژانە كە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ستراتیژین لە خزمەت سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان چ لە بواری كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و كشتوكاڵ و پەروەردە و شارەوانی و بەنداوەكان و ڕێگاوبان و ئارامی و ئاوەدانی سەرتاپای هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كە مایەی شانازی و دڵخۆشی و بەختەوەریە بۆ هەموو هەرێمی كوردستان، و بەشاهێدوگەواهیدەری خەڵكی تری دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام باسی ئاوەدانی و ئارامی و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان دەكەن. لە كابینەی نۆیەم سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگی و ڕێگری و بەربەستانەی بەردەم كابینەی نۆیەم، بەڵام خۆڕاگری و بەردەوامی جەنابی سەرۆكی حكومەت و پاڵپشتی خودای گەورە و هاوكاری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، دروشم و پلانەكان بوونە كردار و ڕاست بینی. پێویستە دروشم و قسە و گوفتار ڕاست بینی بن و واقیعانە ڕەفتار بكەین و دروشمەكان دەبێت واقیعی و گونجاو و ئەرێنی و سوودبەخش بن، ڕەچاوی هەست و سۆزی هاووڵاتیان و خۆشەویستی خاك و نیشتمان و نەتەوەی تێدا بەرجەستە بێت بە كردار و بەرپرسیاریەتی بە كردار و دروشم گەر ڕاست بینی و ئەرێنی وگونجاو و پڕ كردار و سەرنج ڕاكێش بێت كاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و یەكلاكەرەوە دەبێت. بۆ نموونە لە مێژووی ئەمریكا لە ساڵی (1864) لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن (ئەبراهام لینكۆڵن) دروشمێكی سەركەوتووی بەكارهێنا كە بریتی بوو لە (ناوەڕاستی دۆڵدا ئەسپەكەت مەگۆڕە)ئەوە بوو (ئەبراهام لینكۆڵن)هەڵبژاردنی بردەوە بۆ جاری دووەم ، تا ئێستا لە ئەمریكا لەلایەن بەربژێرەكانی تری ئەمریكا هەمان دروشم بەكار دەهێنن.
هەروەها لە هەڵبژاردنەكانی توركیا ئاكەپە دروشمی (هەموو شتێك لە پێناو توركیا)ی دووپات كردەوە و هەڵبژاردنی بردەوە.دروشم پێویستە بنیات نەرو ئەرێنی بێت لەو باشتر گەر دروشمەكان ببنە كردار. ئەوەی لەو هەڵبژاردنە بەدی دەكەین حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەم بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆكی حكومەت هەر ڕۆژەی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری گشتیی ستراتیژی بۆ بوژانەوەی ژێرخانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و دەخرێتە خزمەت هاوولاتیان كە مایەی ئاسودەیی و دڵخۆشی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە بە ڕاستی كارەكان لە دروشم بوونە كردارو ، خەیاڵ و پلان و خەونەكان بوونە ڕاستی. كە مرۆڤی ئاسایی دوور لە هەموو پابەندیەكی حیزبی ئەو هەموو پڕۆژە و كارە باش و ستراتیژی و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و هەوڵدانە بەردەوامە دەبینێ و كارەكان دەچنە قۆڵایی دڵەوە مرۆڤ ئاسودە دەكات و هەست بە خەمخۆری و خاوەنداریەتی دەكات و، جگە لەوەی بەوپەڕی ئیرادەوە بەرگری لەپاراستن و سەربەخۆیی بوونی هەریمی کوردستان دەکاتەوە ، پێویستە پاڵپشت و هاریكار بین بۆ بەردەوامی زیاتری سەقامگێری ئارامی و ئاوەدانی و خۆڕاگری.


ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی

Top