هەتاو محەمەد بەربژێری ژمارە (4) لـیسـتی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بـازنەی كەركووك: كار دەكەم بۆ پاراستنی منداڵان لە توندوتیژی و پشتگوێخستن، و دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆ منداڵانی كەركووك

هەتاو محەمەد  بەربژێری ژمارە (4) لـیسـتی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بـازنەی كەركووك:     كار دەكەم بۆ پاراستنی منداڵان لە توندوتیژی و پشتگوێخستن، و دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆ منداڵانی كەركووك

 

 

من پێم وایە سەركردایەتی دەسەڵات نییە، بەڵكو ئەرك و بەرپرسیارێتییە. دیدگامان بریتییە لە گواستنەوەی ئەزموونی گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان بۆ كەركووك، بەرەو نموونەیەكی سەركەوتوو لە كارگێڕی و خزمەتگوزاریی تەواو .

كار دەكەین بۆ بەهێزكردنی ئافرەتان و لاوان، ڕاهێنانی ئافرەتان لە بواری سەركردایەتی و هەڵبژاردنی ئاگادارانە، لە ئامێزگرتنی مەینەتییەكانی خانەنشینان و فەرمانبەران.

هێنانە ژوورەوەی زیرەكیی دەستكرد لە پەروەردە و كشتوكاڵ و بەڕێوەبردندا، ڕاهێنانی لاوان لەسەر ئامرازەكانی دیجیتاڵی نوێ و سەكۆكانی دیجیتاڵ بۆ ئاسانكردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتی و دامەزراوەكان.

مافی هەر هاووڵاتییەكی شاری كەركووكە كە بەدوای ژیانێكی شكۆمەندانە و داهاتوویەكی بەردەوام هەنگاو بنێت، لەم نێوەندەدا كار دەكەین.

بۆ پاراستنی زەوی جوتیاران و پشتگیریكردنی كشتوكاڵی نوێ و ئاودانی زیرەك، وێڕای

دامەزراندنی كۆمەڵەكانی تایبەت بە كشتوكاڵ بۆ باشتركردنی بەرهەم و داهات.

باوەڕم وایە كە منداڵ ژمارەیەك نییە لە ئامارەكاندا، بەڵكو تۆوی هەڵسانەوەی داهاتووە، لەم پێناوەدا كاردەكەم لەسەر دامەزراندنی بەرنامەكان بۆ پاراستنی منداڵان لە توندوتیژی و پشتگوێخستن، و دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆ منداڵانی كەركووك.

Top