ڕوڤیا خالید: دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە پارتی حزبی كار و كردارە
ڕوڤیا خالید كچی (شەهید خالید هەمزە) دەڵێت: وەكو كچە شەهیدێك بۆ پاراستنی خاك و نیشتمان دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە پارتی حزبی كار و كردارە، حزبی بەرپرسیارێتییە، پارتی هێمای پاراستنی كوردستان و دەستكەوتەكانی و مسۆگەركردنی پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردنە .
مێژووی خوێناوی گەلەكەمان لە ڕابردوودا شاهێدی بەرخودان و گیانفیدایی ڕۆڵەكانی گەلی كوردن، لە ئێستاشدا قەوارەی هەرێمی كوردستان لە بارودۆخێكی هەستیاردایە و لە پێناو چەسپاندنی دەوڵەتێكی فیدڕاڵی ڕاستەقینە، وەك ئەوەی كە لە دەستووردا هاتووە پێویستە دەنگەكانمان بۆ پارتی بێت.
بە حوكمی ئەوەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی كوردستاندا خاوەنی زۆرترین شەهیدە، لەم كێبڕكێیەدا كوردستان پێویستی بە بەهێزیی پارتییە، پارتی بۆ پاراستنی خاك و نیشتمان و نەتەوەكەمان هەموو ڕێیەك دەگریتە بەر و ئەركە قورس و ڕێگە سەختەكان هیچ كات لە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان ساردی ناكەنەوە.
