ئافرەتانیش دەنگ بەکاندیدانی پارتی دەدەن
پرۆسەی هه ڵبژاردن یەکێکە لە کەناڵە سەرەکێیەکانی بەشداری ڕامیاری کە هه موو هاووڵاتییەک بەشێوازیکی زۆر ئازادانە لە ڕوانگەی هه ستکردن بە به رپڕسیاریەتی و بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکی هاوڵاتیبوون بەشداری دەکات لە پڕۆسەکەدا ڕۆڵ دەبینێت لە دیاریکردنی ئاییندەی وڵات .
لە 11/11دا دەچینە نێو خولێکی دیکەی هه ڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کە خولی شەشەمی پارلەمانی عیراقە ،
هه رێمی کوردستان بەشێکە لە لەعیراق بۆیە ئەم هه ڵبژاردنە گرنگی و تایبەتمەنی خۆی هه یە بۆ گەلی کورد و کوردستانیان ،پێوێستە لەسەر هه موومان بەشداری بکەین لەم هه ڵبژاردنەدا و سەرکەوتننی هەرێمی کوردستان و چوونە پەرلەمانی عیراق بەهێز و سەنگتر دەبێت .
بێگومان پڕۆسەی هەڵبژاردن یەکێکە لە بنەما گرنگە کانی دیموکراسی و پڕۆسەی دیموکراسیش بیگومان بەبێ بەشداری ژنان بەجۆڕێک لە جۆرەکان ناتەواوە ،
بەشداری کاراو فراوانی ژنان لەم دەنگدانەدا پڕۆسەکە دیموکراسی تر دەبێت .
گرنگە ئێمەی ئافرەتانی کوردستان بەشێوازێکی فراوان بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکەین ئەمەێش وادەکات ڕۆڵ و کاریگەری خۆمان پیشان بدەین،
ئەوەش بسلمێنین کە دەنگی ئێمەی
ئافرەت دەتوانێت کاریگەری دروست بکات ، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە
ئافرەتان بە هۆشیارییەوە دەنگ بدەن و دەنگی خۆیان بدەن بە لیستی 275 پارتی دیموکراتی کوردستان ،
چونکە پارتی پارتێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و هه ڵگری چەندین تایبەتمەندی مەدەنیانەیە ئەزموونی ئەوەی سەڵماندووە کە هه میشە به رگریکاری ماف و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان بووە ،
پارتی تاکە لیستە کە داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان کردووە .
ئێمەی ئافرەتانی کوردستان هەمیشە بەرپرسیاریەتی مەزنمان لەسەرشان بووە و قوربانی زۆرمان بەرکەوتووە، بۆیە پێویستە لەسەرمان بەگرنگیەوە لە پرۆسەکە بڕوانین، دەنگمان بۆ پارتی بێت ئەو پارتەی کە خۆی بە خاوەنی خاکی پیرۆزی کوردستان زانیووە
و قوربانی زۆری لە پێناویدا داوە و خوێنی بۆ ڕشتووە و هه زارن شەهیدی بەخشیوە، پارتێکە کە گرنگی زۆری بە ئافرەت و پرسەکانی ئافرەت داوە، بۆیە پێویستە لە ڕۆژی دەنگدان داندا هەموومان دەنگمان بۆ پارتی بێت چونکە هەر پارتییە پارێزەری خاک و نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەیەتی.

بێلان عاسی ڕۆژبەیانی