ڕەحیم هەورامانی دووەمین كتێبی شیعریی خۆی بڵاوكردەوە

ڕەحیم هەورامانی دووەمین كتێبی شیعریی خۆی بڵاوكردەوە

دوای بڵاوكردنەوەی كتێبی شیعریی (عەشقێكی بێ كۆتایی),نووسەر و شاعیر (ڕەحیم هەورامانی)دووەم كتێبی شیعریی خۆی بە ناونیشانی(ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش)بڵاوكردەوە.

ڕەحیم هەورامانی دووەمین كتێبی شیعریی خۆی بڵاوكردەوە

مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا  لە شاری سێمانی ئێوارە كۆڕێكی بۆ شاعیر ڕەحیم هەورامانی ڕێكخست و نوێترین بەرهەمی چاپكراوی ئەم هونەرمەندە بە ناونیشانی (ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش) بڵاوكرایەوە.

ڕەحیم هەورامانی دووەمین كتێبی شیعریی خۆی بڵاوكردەوە

لە كۆڕەكەدا كە ژمارەیەك لە نووسەر و ئەدیب و هونەرمەند ئامادەبوون,خاتوو (رووناك هەڵەبجەیی) كۆڕەكەی بەڕێوەبرد و نووسەر و شاعیر (فاتح بەختەوەر) خوێندنەوەی بۆ كتێبە شیعرییەكە كرد و دوای خوێندنەوەی چەند شیعرێكی نێو ئەم بەرهەمە چاپكراوە لە كۆتایی كۆڕەكەدا نووسەر رەحیم هەورامانی كتێبەكەی پێشكەش بە ئامادەبووانی كۆڕەكە كرد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ڕەحیم هەورامانی دووەمین كتێبی شیعریی خۆی بڵاوكردەوە
ڕەحیم هەورامانی دووەمین كتێبی شیعریی خۆی بڵاوكردەوە
ڕەحیم هەورامانی دووەمین كتێبی شیعریی خۆی بڵاوكردەوە
Top