بۆ کۆنکرێتیکردنی مافەکانمان لە بەغدا پێویستەپارتی بەھێزبێت...

بۆ کۆنکرێتیکردنی مافەکانمان لە بەغدا پێویستەپارتی بەھێزبێت...

 


هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگی وبایەخی خۆی هەیە چونكە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر گۆرینی نەخشەی سیاسی لە عیراقدا،بۆیە پێویستیمان بەبەھێزی پێگەی پارتی ھەیە لەبەغدا،بۆ پاراستن وکۆنکرێتیکردنی مافەکانمان چونکە لە رابردوو ئێستاو ئاییندەشدا ھەر پارتی شانی داوەتە بەر بەرپرسیاریەتی ،بۆیە چەندە پارتی بەھێز بێت ھیچ ھێزێک ناتوانێت گەلی کوردستان بچەمێنێت ،رابردوودەیخست پارتی ھەڵگری بارەگرانەنەتەوەیی ونیشتمانییەکانە کەبەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی خەلکی کوردستانی پاراستووە،بۆیەش دەبێت خەلكی كوردستان لە رۆژی دەنگداندا ئەرکی نەتەوەیی ونیشتیمانیی خۆیان جێبەجێ بکەن ودەنگ بەلیستی پارتی بدەن ،خەونی دژە پارتییەکان پووچەل بکەنەوە وپاداشتی هەڵوێستەكانی بدەنەوە،چونکە پارتی بەھێز بێت مافەکانی خەلکی کوردستان پارێزراو دەبن ،
لەرابردوودا کوردستانیان ،بەھۆی سیاسەتی راست ودروستی پارتی و جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی لەپشت حزبەکەیان بوون ،چونکە چاک دەیانزانی ئەگەر پێداگری وھەڵوێستەکانی سەرۆک مسعودبارزانی نەبووایە، ئێستا شتێک بە ناوی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان نەدەما، وەلە هەر شوێنێک بەرژەوەندی و مافەکانی گەلی کوردستان هەبێت، پارتی بە بەهێزی لەوێ ئامادە دەبێت، بۆیەش جارێکی ترھەر ئەم ھەڵوێستەیە لەخەلکی کوردستان چاوەرێ دەکرێت،بەغدا رادەستی خەڵکێکی لاواز ناکەن ومتمانە بە پارتی نوێ بکەنەوە، تامافەکانی خەلکی کوردستان کۆنکریێت بکات ،ودەسکەوت وخزمەتکردن وئاوەدانی زیاتری بەدوادابێت ، چونکە لەھەرشوێنێکی کوردستان پارتی حوکمران بێت ،ئارامی وئاوەدانی لێیە،...

بۆ کۆنکرێتیکردنی مافەکانمان لە بەغدا پێویستەپارتی بەھێزبێت...
Top