مەسعوود بارزانی مرۆڤی ئاشتی.

مەسعوود بارزانی مرۆڤی ئاشتی.

 

 

مەسعوود بارزانی رابەر و سەرۆکی  پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی 275ی پەرلەمانی عێراق ، جەختی لە گرنگی خزمەتکردنی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی نیگەرانی و داواکارییەکانیان لە چوارچێوەی هۆڵەکانی پەرلەمان کردەوە، بەبێ گوێدانە نەتەوە، ئایین، مەزهەب، یان شوێنی جوگرافی لە عێراقدا.

هەروەها جەختی لە پاڵێوراوانی پارتی کردەوە کە ئەوان نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی عێراقن، هەڵوێستێک کە لە دامەزراندنیەوە لەلایەن بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن باوکی ڕۆحی گەلی کورد، ژەنەراڵی نەمر مەلا مستەفا بارزانی، کە دروشمی "دیموکراسی بۆ عێراق"ی بەرزکردەوە، لەگەڵ دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦، لەبەر ئەو بڕوایەی کە لە وڵاتێکی دیموکراسیدا، هەموو پێکهاتەکانی بە مافەکانی خۆیان بەدەست دەهێنن، بەتایبەت لە وڵاتێکی وەک عێراق کە جیا لە ئیرادەی  پێکهاتەکانی دامەزرا.

لە میانی وتارەکەیدا سەرۆک بارزانی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی. جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای پێشێلکارییەکانی دەستوور، پابەندبوون بە دەستوورەوە باشترین گەرەنتییە بۆ بنیاتنانی عێراقێکی دیموکراسی و فرەیی و فیدراڵی.

مەسعوود بارزانی کەسایەتی ئاشتیخوازە، ئاسان نییە لەسەر مرۆڤە گەورەکان بنووسیت و ڕۆشنایی بخەیتە سەر ئەو کەسانەی کە پێگەیەکی بەرچاویان لە مێژوودا داگیرو تۆمار کردوە، و جێپەنجەیەکی بەرفراوانیان نەخشاندوە، جا چ لە ڕێگەی دەستکەوتەکانیانەوە بێت، چ لە ڕێگەی لێدوانەکانیانەوە، یان کاریگەری قووڵیان لەسەر واقیعێکی سیاسی تایبەت بێت. هەروەها ئاسان نییە بە شیکردنەوەی بیرۆکەکانیان و وەرگرتنی وانە لە خەباتە نەتەوەیی و پان نیشتیمانییەکان، ڕۆشنایی بخەنە سەر سیاسەتەکانیان، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی تایبەت کە خزمەت بە نیشتمان و پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکانی بکات.

مێژووی ئازادیخواز و سیاسەتمەدار مەسعوود بارزانی، مێژوویەکی دەوڵەمەندی زیاتر لە نیو سەدەی هەیە و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەم سەرکردەیە ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ دۆزی دادپەروەری گەلەکەی و بەرگریکردن لە کەرامەتی نەتەوەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. ئەم سەرکردەیە ململانێیەکی درێژخایەنی هەیە لەگەڵ دەستکەوتە مێژووییەکان، و مێژوویەکی پڕ لە شەرەفمەندانە، کە هەم دوژمن و هەم دۆست شاهیدی ئەوە دەدەن، سازشی لەسەر دۆزی گەلەکەی و مافی گەلانی دیکەی پێکهاتەی کوردستان نەکردووە و نایکات. بەرگری لێکردن و بەردەوامیشی هەیە، تەنانەت هۆکاری واقیعی ئێستای پێکەوەژیان و ئاشتی و برایەتی لە کوردستان بۆ رۆڵی ئەو سەرکردە دەگەرێتەوە.

سەرکردەی گەلێکە کە تامەزرۆی ئازادییە. لە توندی ژیان فێری خۆڕاگری و بەرگریکردن لە ستەملێکراوەکان بوو، هەوڵی دەدا بناغەکانی خۆشەویستی لەگەڵ ئەوانی تردا بنیات بنێت. لە رێبازی بارزان فێری ئازادی و نەچۆک دادان و ملکەچبوون  بۆ هیچ کەسێک جگە لە خودای گەورە. لەوەوە فێری مانای ئازادی و مافی مرۆڤ و چۆنیەتی بەرگریکردن لە پیرۆزییەکانی میللەت بوو.

هەر لە سەرەتای لاوێتییەوە، چەکی کەرامەتی لە بەرگریکردن لە مافەکاندا هەڵگرتووە و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بەشداری لە چەندین شەڕدا کردووە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و بنیاتنانی نیشتمانێکی دیموکراسی و فرەیی. بەم شێوەیە هەمووان لەسەر بەها و پێگەی ئەو و میژووی ناوەکەی لە نێو گەورەکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمار دەکرێت.

مەسعوود بارزانی مرۆڤی ئاشتی.
Top