نێچیرڤان بارزانی: دیپلۆماتکارێک لە دڵی گەردەلوولی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

نێچیرڤان بارزانی: دیپلۆماتکارێک لە دڵی گەردەلوولی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

 

لە گەرمەی گۆڕانکاری و ململانێ سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەک سیمایەکی دیاری دیپلۆماسی و ئاشتیخوازی دەرکەوتووە. ئەو بە سیاسەتێکی ژیرانە و هاوسەنگ، توانیویەتی ببێتە پردێکی پەیوەندی لەنێوان هێزە جیاوازەکانی ناوچەکەدا و متمانەیەکی قووڵ لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت. ئەم پێگەیە وای کردووە کە وەک ئەندازیارێکی ئاشتی، ڕۆڵێکی کاریگەر لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا ببینێت.

یەکێک لە نموونە هەرە درەوشاوەکانی ڕۆڵی نێوەندگیریی نێچیرڤان بارزانی، لە هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا بەرجەستە دەبێت. کاتێک عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای پشتیوانی لێدەکات، ئەمە نەک هەر نیشانەی باوەڕبوونە بە تواناکانی، بەڵکوو داننانە بەو ڕاستییەی کە بارزانی خاوەن کاریگەرییەکی بێوێنەیە بۆ لێک نزیککردنەوەی لایەنەکان. ئەو بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "دەبێت چەکەکان بێدەنگ بکرێن" و زمانی دیالۆگ و خەباتی سیاسی ببێتە بەدیلی توندوتیژی.

فەلسەفەی سیاسیی بارزانی تەنیا لەم چوارچێوەیەدا قەتیس نامێنێت. ئەو بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی "دراوسێیەتیی ئارام"، هەرێمی کوردستانی کردووەتە ناوەندێکی سەقامگیری لە ناوچەکەدا. پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تاران، ئەنقەرە و بەغدا، وای کردووە کە هەرێم ببێتە خاڵی پێکگەیشتنی بەرژەوەندییەکان، نەک ناوچەی ململانێ.

دیدگای بارزانی بۆ داهاتوو، لەسەر بنەمای پێکەوەژیان و قبووڵکردنی یەکتر دامەزراوە. ئەو باوەڕی وایە کە دەوڵەتانی ناوچەکە دەتوانن ببنە "وڵاتی هاوبەش" بۆ هەموو پێکهاتەکان، لەنێویاندا کورد.

 

جگە لەوە، بارزانی بە شێوەیەکی پراکتیکی هەرێمی کوردستانی کردووەتە نموونەیەک بۆ پێکەوەژیان. لە کاتێکدا ناوچەکە بەدەست توندوتیژیی تائیفی و نەتەوەییەوە دەناڵێنێت، هەرێم بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەری جیاواز، ئەمەش بەرهەمی ئەو فەلسەفە سیاسییەیە کە لەسەر بنەمای قبووڵکردنی ئەوی تر دامەزراوە.

 

ئەم ڕوانگە پێشکەوتنخوازانەیە، لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ پشتیوانی لە ئاشتی لە قەفقاز و غەززە، پێگەی ئەوی وەک سەرکردەیەکی جیهانیی ئاشتیخواز چەسپاندووە. لە کۆتاییدا، نێچیرڤان بارزانی بووەتە سەرمایەیەکی نەتەوەیی بۆ کورد و هیوا و دەنگێکی گرنگ بۆ ئاشتی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستد

Top