كێشانی ڤەیپ لە نەوجەواناندا هاندەرە بۆ جگەرەكێشان لە ئایندەدا

كێشانی ڤەیپ لە نەوجەواناندا هاندەرە بۆ جگەرەكێشان لە ئایندەدا

لە ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیدا WHO هاتووە كە ئاماری كێشانی ڤەیپ لە نێو منداڵانی (هەراش) و نەوجەواناندا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا تا ئاستێكی مەترسیدار لە هەڵكشاندایە، بەتایبەتی لە تەمەنی 15-16 ساڵیدا. پسپۆران جەختیان كردووەتەوە كە كێشانی ڤەیپ لە نەوجەوان و گەنجەكاندا ئەگەری جگەرەكێشان لە ئاییندەدا زۆر زیاد دەكات، هەروەها ئاكامی تەندروستیشی بەدواوەیە بە شێوەی زیادبوونی ئەگەری: كۆكە، ڕەبو، هەوكردنی ڕێڕەوەكانی كۆئەندامی هەناسە، هەوكردنی شانەی سییەكان، شەقەسەر، سەرسووڕان یان هەستكردن بە سووكبوونی سەر Lightheadedness، لەگەڵ تێكچوونی تەندروستیی دەم. لێكۆڵینەوەكان میكانیزمی ئەم ئەگەرە دەگەڕێننەوە بۆ كاریگەریی هەر ماددەیەك كە ببێتە ئەگەری ڕاهاتنی مێشك كە پاشان دەبێتە هۆی پابەندبوون و ڕاهاتن لەسەر ماددەی دیكە، بۆنموونە ڕاهاتن لەسەر نیكۆتینی ڤەیپ كە پاشان دەبێتە ڕاهاتن لەسەر تووتن واتە سووڕێكی ڕاهاتن لەسەر نیكۆتین كە لە كێشانی ڤەیپ یان جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە دەست پێدەكات، تا دەگاتە كێشانی جگەرەی ئاسایی، هەروەها بەئاسایی وەرگرتنی نەرێتە زیانبەخشەكان لە نەوجەواناندا.

Top