ترس لە ئافرەت

ترس لە ئافرەت

كالیكست نزاموێتا پیاوێكی تەمەن 71 ساڵانی خەڵكی وڵاتی «ڕواندا»یە، لەبەر ترسی زۆری لە ژن ماوەی 55 ساڵە لە دابڕانێكی توند لە ئافرەتاندا دەژێت، بەهۆی بارێكی دەروونیی دەگمەن كە بە ترس لە ژن ناسراوە (Gynophobia). نزاموێتا كاتێ تەمەنی گەیشتە 16 ساڵیی، بڕیاریدا لە خانوەكەی خۆی، خۆی زیندانیی بكات و دیوارێك بە بەرزی چوار مەتر (15پێ) لە دەوری ماڵەكەیدا بەرزكاتەوە، تا لە ئافرەتان پارێزراو بێت، چوونكە بە نزیكبوونەوەی لە هەر ئافرەتێك، دەبێتە هۆی ترس و تۆقینی ڕاستەقینە بۆی، هەموو كارەكانی لە خەو و خواردن لە ناو خانوە بچوكەكەی بەسەردەبات كە بە تەواوی لە خەڵكیی دابڕاوە، لەگەڵ ئەوەش هاوسێكانی و دانیشتوانی گوندەكەی، كە زۆیان ژنن، بۆ مانەوەی لە ژیان یارمەتی دەدەن، لەسەر دیوارەكەوە خواردن و پێداویستییەكانی بۆ فڕێدەدەنە ئەودیوی دیوارەكەوە.

Top