پارتی لە پێناو کوردستانێکی بەهێزتر و ئامانجێکی رەوا

پارتی لە پێناو کوردستانێکی بەهێزتر و ئامانجێکی رەوا




دەیان ساڵە گەلی کورد ، لە پێناو چەسپاندن و گەڕاندنەوەی مافەزەوتکراوەکانی لە عێراقدا خەبات و قوربانیی دەبەخشێت ، عێراقێک دوور لە ویستی نەتەوە و پێکهاتەکانی بە زۆر پێکەوە لکێنراوە ، لەگەڵ ئەوەی چەندین پێکهاتە و ئایین و ئایینزای تێیدایە جیاوازی لە خۆ گرتووە ، گەلی کورد و سەرکردایەتییەکەی لە رابردوو و ئێستاشدا هەمیشە خەباتی بۆ بە دیموکراسیکردن و بەرگریکردن لە ماف و ئازادییەکانی نەک تەنها گەلی کورد بەڵکو گشت پێکهاتەکانی دیکەش داوە و هەمیشە سەنگەری پێشەوە داکۆکیکردن بووە
مێژووی عێراقی نوێ وفیدڕاڵی ، لەماوەی 22 ساڵی رابردوو و بەتایبەتی لە ڕووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداوە ،چەندین گرژی و ناکۆکیی بەخۆیەوە بینیووە ،لەگەڵ ئەوەشدا سەرکردایەتی سیاسی کورد ، بە شێوەیەکی زۆر ژیرانە مامەڵەی کردووە و بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن کردووە لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە بنەماکانی هاوبەشی .
وەک چۆن هەمیشە سەرۆک مسعود بارزانی ، لەبارەی پەیوەندیەکانی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ، جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە ، کە چارەسەری بنەڕەتی گڕژی و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گەڕانەوەیە بۆ سێ بنەمای ( هاوبەشی ، هاوسەنگی و سازان )، ئەوەش دەرفەتێکی تر لەبەردەم دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ ئەوەی جارێکی تر بەخۆیاندا بچنەوە و بە زێهنیەتی تاکڕەویی و زۆرینە مامەڵە لەگەڵ گەلی کورد نەکەن .
وێرای ئەوەی گەلی کورد لە ماوەی پێنج خولی رابردوو و یان 20 ساڵی رابردوو ، لە پێناو بەهێزکردنی پایەکانی عێراقی فیدڕاڵی کە لەسەر بنەمای ( هاوبەشی ، سازان ، هاوسەنگی )، هەوڵی زۆریداوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراقی فیدڕاڵی کردووە ، بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوەستەکردنە ئەو راستییەیە ، بەهۆی بەردەوامی پیادەکردنی زێهنیەتی شۆڤێنیزمی تا ئێستاش گەلی کورد نەیتوانیووە مافەکانی وەک هاوبەشێکی سەڕەکی لە ناو ئەو سیستەمی دوای رووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 بەدەست بێنێتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەر بەردەوام بووە بە ڕێگەی لۆژیک و گفتوگۆ و دیپلۆماسی لەگەڵ حکوومەتەکانی عێراق بە ئێستاشەوە
هەرێمی کوردستان خاوەن قەوارەیەکی دەستووری و یاسایی تایبەت بەخۆیەتی ، بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق کە لە ساڵی 2005 وە نووسراوەتەوە ، بەشێکی لە عێراقی فیدڕاڵی ، بۆیە گەلی کورد وەک بەشێکی سەرەکی و کاریگەر باوەری تەواوی بە دیموکراسیی و ئازادی هەیە و وێرای ستەمکارییەکانی عێراق بەڵام هەمیشە هەرێمی کوردستان بەرۆحێکی دیموکراسیخوازی و ئازادیخوازی بەشداری لە هەڵبژاردن کردووە و لە پێناو ئەوەی دەرفەتێکی تر بەرەخستێت بۆ کاریگەری لە سەر بڕیاردان و ئەو مافە رەوایانەی کە چەندین ساڵە هەوڵی بۆ دەدات ، بەدەستیان بێنێتەوە
بۆیە ، دوژمنانی دیموکراسی و ئازادی و گەلی کوردستان هەمیشە چاوەروانی ئەوە دەکەن ، بە بەشداری نەکردنی کوردستان ، ئەوا جارێکی تر دیکتاتۆری و تاکرەویی بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق و هەروەها ئەو ماف و شایستەداراییانە کە پەیوەست بە خەڵکی کوردستانەوە لە بەغدا بۆخۆیان بەتاڵان ببەن ، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری نەکردن کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ زەمینەسازی دەکات بۆ تێکچوونی ڕەوشی سەقامگیری ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی ، لە هەمانکاتیشدا بەشداریکردنی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنی عێراق جارێکی تر دەرفەتێک دەرەخسێنێت تا کو عێراق لە سەر بنەمای دەستوور و فیدڕاڵیزم پەوەندییەکانی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ڕێکبخاتەوە و لەو نێوەشدا ئەو مافە دەستوورییانەی کە چەندین ساڵە پاشگوێ خراون و ڕێگری لەگەڕاندنەوەی بۆ گەلی کورد دەکرێت و پێشێڵکراون بەهێزی دەستوور و یاسا و هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی بەدەست بهێنرێنەوە و دەرفەتێکی گونجاویشە بۆ مسۆگەرکردنی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت ماف و شایستەداراییەکان و بەتایبەتی بابەتی داهاتی نەوت و غاز بە شێوەیەکی دادپەروەرانە
گەلی کورد ، هەمیشە باوەری تەواوی بە پێکەوەژیان و هاوبەشی و سەقامگیری و بەهێزکردن و پشتیوانیکردن لە دیموکراسی و گەشەپێدانە هەبووە ، لەو ڕووەوە جیاوازی نێوان کوردستان و ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە گشت بوارەکاندا بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت ، بۆیە کاتێک دەستوور و فیدڕاڵی وەک خۆی پەیرەو بکرێت ، ئەوا ڕێگەی متمانە و ئاشتەواویی نیشتیمان و ڕێککەوتن ئاسانتر دەبێت

Rebwar Shwani, [10/11/2025 1:11 PM]
بۆیە، کاتێک گەلی کورد بە هێزەوە لە ناوپرۆسەی سیاسی عێراق ئامادە بێت ، ئەوا بەدڵنییاییەوە دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەر بۆ چارەسەری و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ببێنێت و جێبەجێیان بکات ؛ بەتایبەتی لە پرسی جێبەجێکردنی ماددەی 140 و دەرەکردنی یاسای نەوت و گاز و ڕێکخستی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی گشتی فیدڕاڵی ؛ بۆیە ئەو هەنگاوە وبەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن هەنگاوێکە بۆ بەرەوپێشبردن بەرژوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و پشتیوانیکردن لە عێراقێکی دیموکراسی کە تێیدا مافی هەموو پێکهاتەکانی تێیدا مسۆگەر بێت و سەرکەوتنیش بۆ کوردوکوردستانە .

پارتی لە پێناو کوردستانێکی بەهێزتر و ئامانجێکی رەوا
Top