سەر کردایەتی کورد نیازی چی هەیە بۆ دوای هەڵبژاردن لە کەرکوک

سەر کردایەتی کورد نیازی چی هەیە بۆ دوای هەڵبژاردن لە کەرکوک

 

 

لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا ئەڵێین ئەمجارە بۆ کورد چارەنوسازە بەتایبەتی بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان و ناوچە دابڕاوەکان ئەگەر ئێوە بەنیازی ئەوەن ڕۆژێک گەلی کورد سەربەخۆیی هەبێت چونکە دەبێت ئەوەشمان لەیاد بێت کە کورد ڕێفراندومی ئەنجامداوە کە زۆرینەی ڕەهای گەلەکەمان بڕیاریداوە ئەبێت کورد سەربەخۆبێت، کە مافی ڕەوای خۆیەتی.

بۆ ئێستا پێویستی بە کۆنفیدڕاڵیە و تا بتوانێت زیاتر ماف و شایستەکانی بەەست بهێنێت جێگە و پێگەی ئەم هەرێمە بەهێزتر بکات و کۆدەنگی دەوڵەتانی زلهێز بەدەست بهێنێت وەک چۆن تا ڕادەیەکی زۆر ئەو بەرەو پێش چوونەوە هەیە
ئەی چۆن کرکوک پشتگوێ خراوە کورد لەکەرکوک تا ئێستا گرنگی پێ نادرێت، شاری کەرکوک یەکێک لە کۆنترین شاری عێراق و بەناو بانگترین شارە و دڵ و قودسی کوردستانە و بەشێکە لە شارستانیەتی عێراقی ئێستا و کوردستانی هەمیشەیی کە ڕووبەرێکی گەورەی هەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی دوو ملیون زیاتر لە نەتەوەکانی کورد و عەرەب و تورکمان و نەتەوەکانی دیکەشیان تێدا دەژی، چەندین شوێنی گەشتیاری و مەزارگە و شوێنە ئاینیەکانی تێدایە.
کەرکوک مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە، بەو پێیەی شوێنەوارەکانی سەردەمی ئاشوورییەکان لەوێ دۆزراونەتەوە. بەڵام ئەو شارە کەوتە ژێر داگیرکاری ئێران و یۆنانی، هەروەها داگیرکارییەکانی دیکە کە بە عێراقدا تێپەڕین ئەوەیش بە هۆی گرنگی و شوێنە ستراتیژیەکەیەوە، و مێژووی کۆن و ناوەندە گرنگەکەیەوە، هەموو دانیشتوانی هەمەچەشنی عێراقی لەخۆگرتبوو، لەوانە تورکمان، عەرەب، کورد، سریانی و ئەرمەن و موسڵمان و مەسیحی و سوننە و شیعە و ئێزیدی و کاکەیی تێدایە.
شاری کەرکوک یەکێکە لە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی عێراق کە بە نەوت دەوڵەمەندە بۆیە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی کەرکوک چۆن خەڵکی شارەکە ونەتەوەکانی تر وابکەین لەخۆمانیان کۆ بکەینەوە وەک چۆن لە شۆڕشی ئەیلول لەهەموو نەتەوەکانی تر لە دەوری شۆڕش کۆبکاتەوە بۆیە پێیویستە هەموو ڕێکخستنەکان کۆبکاتەوە، ئەویش لەڕێگەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان چونکە هەر ئەو حیزبەیە تاکە ئومێدی ئەم گەلە و پارێزەری مافەکانیەتی و بۆ ئێستا بتوانێت کۆنفیدڕاڵی بەدەست بهێنێت و بە هاوسەنگیەوە مامەڵەی هێز و توانا بکات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی بەهێز و بڕیار بەدەست و بیکاتە ئەمری واقیع، دواجار دەنگدەری کوردستان و کەرکوک جوانتر ئەو ڕاستیە دەزانێت و دەزانێت گۆڕانکای بە کێ دەکرێت و هیوای ئەم گەلەیە سەربەرزی بۆ کوردستان.

Top