دكتۆرە ڤیان مەحموود زامدار یەكەمین كتێبی خۆی بڵاوكردەوە

دكتۆرە ڤیان مەحموود زامدار یەكەمین كتێبی خۆی بڵاوكردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 2/10/2025 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە شاری هەولێر,رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (زامدار)بەڕێوەچوو لە نووسینی دكتۆرە (ڤیان مەحموود زامدار) كە یەكەمین بەرهەمی چاپكراوی ئەم نووسەرەیە.

دكتۆرە ڤیان مەحموود زامدار یەكەمین كتێبی خۆی بڵاوكردەوە

رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی )ئومێد خۆشناو( پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی حزبی و حكومی و نووسەران و ئەدیبان بەڕێوەچوو,لە سەرەتای رێوڕەسمەكەدا نووسەری كتێبەكە چەند تێكستێكی شیعریی نێو بەرهەمە چاپكراوەكەی خوێندەوەو دواتر لە لایەن خاتوو(پەری عومەر خەیلانی)و مامۆستا(عەباس عەبدوڵا)خوێندنەوەیەكی ڕەخنەیی هەمەلایەنەی بۆ كرا,هەروەها لە كۆتایی مەراسیمەكەدا نووسەر بە واژووی خۆی كتێبەكەی پێشكەش بە ئامادەبووانی كۆڕەكە كرد.

دكتۆرە ڤیان مەحموود زامدار یەكەمین كتێبی خۆی بڵاوكردەوە

كتێبی (زامدار) یەكەمین نامیلكەی شیعریی دكتۆرە ڤیان مەحموود زامدارە و لە 72 ڵاپەڕە پێكدێت و 33 تێكستی شیعریی لەخۆ دەگرێت,ئەم كتێبە لەلایەن چاپخانەی ڕۆكسانا چاپكراوەو لەلایەن (Fire Production)دیزاین كراوە,شیعرەكانی ئەم نێو كتێبە هەمە چەشنە و شیعری ئازاد و شیعری كێش و سەروا لەخۆ دەگرێت,هەروەها ناوەڕۆكی شیعرەكان نیشتمانی و خۆشەویستی و ئەوینداری و خیانەت و پرسی ژن لەخۆ دەگرێت,هەروەها بەشێكی دیكەی شیعرەكان باسی دۆڕان و دووبارە هەستانەوەی مرۆڤ لە نێو ئازار و ئاستەنگەكانی ژیان دەكات.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top