گرنگی ئامارو سوودەکانی بۆ ووڵات

گرنگی ئامارو سوودەکانی بۆ ووڵات

 

 

ئامار بریتی یە لەسەر ژمێری هاووڵاتیان لە شوێنێکی دیار یان سەر ژمێری کردنی دانیشتوان دیاری کردنی کەسایەتی هەموویان بە لیستێک یان بە فۆرمێکی تایبەت لە ووڵاتدا سەر ژمێری بۆ مەبەستی سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتی بەکاردێت لەڕووی سیاسی و عەسکەری یەوە لە هەموو ووڵاتێکدا گرنگی تایبەتی پێ دەدرێت قورسای سیاسی دەبێت لەناو کۆمەڵگای نیو دەوڵەتی جگە لە بواری ئابووری و شوێنی نیشتە جێ بوونی ژمارەی دانیشتوانەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە بواری سیاسیدا . لە ڕووی سەربازیدا هەر ووڵاتێک بیەوێت لەشکرێکی تۆکمە دروست بکات دەبێت وردبینی ئاماری تەواو هەبێت لەڕووی ژمارەی سەربازانی چەند سەربازی پێویستە بە پێی ئامارەکەی دانیشتوان بانگردنی چەند موالید دەکات تا لەشکرێکی تۆکمە دروست بکات هەروەها بۆ دابین کردنی چەک و تەقەمەنی پێداویستی ئەولەشکرە پێویستی بە و ژمارەیە بۆ دابین کردنی هەروەها لە کاتی هەلبژاردندا ووڵاتدا پشت بە ئامارێکی گشتی دەبەستێت لەبەر دەستیدا هەیە بۆ زانینی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەپێ شوێنی دانشتنیان بەسەر بنکەکانی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت . بۆ بەڕێوەبردنی ئابوری ووڵات پارستنی ئاسایشی خواردەمەنی پیویستە ئامارێکی باش لای دەسەلات هەبێت بۆ ئەوەی بزانرێت ساڵانە چەندین خواردەمەنی دانەوێڵە و سووتەمەنی بۆهاووڵاتیان بۆ ئەوەی لەقات و قڕی ووڵات ببپارێزی . حکومەت پێویستی بە ئامارەکی ڕێکخراو هەیە بۆ بەشی خزمەت گوزاریەکان وەک دروست کردنی نەخوشخانەو دابین کردنی داو دەرمان دروستی کردنی کارگەو کار خانەکان بۆ ئەوەی بەسەر بێ کاریدا زاڵبیت لە هەمان کاتدا ئەو شوێنانەی خەڵکی لێ نیشتە جێ یە پیویستە موختاری گەرەک پیداچوونەوە بکات بەسەر ئەم خەڵکانەی لەو گەرەکانە نیشتە جێن لە ئیش و کاریان لەم کام دەزگاکانی حکومەت کار دەکەن چەند مناڵیان
چەند پەک کەوتەیان هەیە چەندیان نەخۆشن کامیان سوودیان بۆ کۆمەڵگا هەیە پیویستە داتاو ئامارەکی باش هەبێت بۆ ژیانێکی ئاسوودە وفەرهام کردنی ژیانێکی بەختەوەرئامار زانستێکه له گەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا پەرەی سەندووە سیستەمێک بۆ ژماردن و ژمارەدان بە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی ووڵات کاری دەکرد هەموو داتاکان سەرنجیان لەسەر ئامارەکان بوو بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ژمارەی ئەو کەسانەی کە توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە و لەسەر بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی بۆ مەبەستی باج دانان بۆ حکومەت کە بەکاردێن بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری بۆ دیاردەیەکی دیاریکراو، هەروەها چۆنیەتی ڕێکخستن و پۆلێنکردن و خشتەی ئەم داتایانە و پیشاندانی بە خشتە و وێنە و حیسابکردنی هەندێک نیشاندەری ئاماری لەخۆدەگرێت داتا و پێشکەشکردنی بە ئامانجی گەیشتن بەو ئەنجامانەی کە لە بڕیاردان بەسوودن لەوانەیە حکومەت یان ووڵاتەکە پێویستی بەم ئامارە هەبێت بۆیە دەبێت حکومەت چەند ساڵێک ئەو ئامارە دوبارە بکاتەوە بۆ زانینی سەرژمێری خەڵک لەووڵاتدا .

Top