تەقینەوەیەک لە ئۆسلۆ
پۆلیسی نەرویج ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە سەنتەری شاری ئۆسلۆ ڕوویداوە و تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە هەیە.
پۆلیسی نەرویج هەواڵی تەقینەوەیەکی لە ناوەندی شاری ئۆسلۆ ڕاگەیاند و ڕایگەیاند، ڕووداوەکە شەوی سێشەممە 23ی تشرینی یەکەم ڕوویداوە و گومانلێکراوێکی پەیوەندیدار بەو ڕووداوەیان دەستگیرکردووە.
هەروەها ئەفسەرەكان بۆمبی دووەمیان لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزیوەتەوە و بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو تەقاندووەتەوە.
کاربەدەستانی پۆلیس دەڵێن: ڕووداوەکە لە نزیک زانکۆیەک ڕوویداوە کە 500 مەتر لە کۆشکی پاشایەتی و باڵیۆزخانەی ئیسرائیلەوە دوورە، بەڵام هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانی گیانی و برینداری نەبووە.
برایان ئسکاتنس، ئەفسەری بەرپرسی شوێنی ڕووداوەکە گوتی: دووەم بۆمبی دۆزراوەتەوە لە نارنجۆکێکی سەربازی دەچێت. گوتیشی "گومانلێکراوێک دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ناساندنی کەسانی دیکە."
ئسکاتنس جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا ناوچەکە سەلامەتەهیچ مەترسییەكی لەسەر نییە.
میدیاکانی نەرویجی بڵاویان کردەوە کە گومانلێکراوەکە مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵە بەڵام پۆلیس ڕەتیکردۆتەوە ئەمە پشتڕاست بکاتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
