مەسروور بارزانى،سەرکردەى رۆژە سەختەکان و فەراهەمکردنى ئایندەى گەش بۆ نیشتمان

مەسروور بارزانى،سەرکردەى رۆژە سەختەکان و فەراهەمکردنى ئایندەى گەش بۆ نیشتمان



رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە گۆڕانکارى و پێشهاتى نوێ گوزەر دەکات ، هەموو رۆژێک چاوەروانى شەڕوململانێی ناوچەیی و جەمسەرەکان دەکرێت لە ناوچەکەدا ، بە پێچەوانەوە هەرێمى کوردستان ، وەک قەوارەیەکى دەستوورى و یاسایی ، سەرۆکایەتى ،مەسروور بارزانى ، بە سیاسەت و ئیدارەدانێکى وردبینانە و ژیرانە توانێوتى لە ناو گەمارۆ داراییەکانى عێراق و بە داهاتێکى کەم داهاتوویەکى گەش بۆ گەل و نیشتیمانەکەى فەراهەم بکات ، هەڵبەتە ئەوەش ئاماژەیە بە کارایی و کەسایەتیی بەتوانا کەتوانیوێتى بەرەوپێشڤەچوونێکى باش لە ڕووى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى و سەقامگیرى و ئاشتى زیاتر بێنێتەدى .
سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، مەسروور بارزانى ،تەنها کاروبار و بەڕێوەبردن نا بەڵکو سەرکردەیەکى دڵسۆزو خۆڕاگر و پەرۆش وخزمتکارى گەلەکەیەتى . هەموو تواناکانی لە پێناو بەدیهێنانى ژیانێکى شایستە و ئارام و ئایندەیەکى پڕ خۆشییە ، کە بەڕچاوگرتنى گشت بارودۆخەکان وهەلۆمەرجە سەختەکان لە ئەرک وبەرپرسیاریەتییە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکان خۆى پاشگەز نەکردۆتەوە ، بەڵکو بە هەموو توانایەکەوە گرنگى بە گشت بوارەکانى گەل و نیشتیمانەکەى دەدات ، لە کاتێکدا وڵاتانى دراوسێ و دەوروبەر دواى دەیان ساڵ حکوومڕانى ڕووبەڕووى بێ ئاوى و بێ کارەبایی و گرانیی و ناسەقامگیرى بوونەتەوە ، بەڵام پێچەوانەکەى حکوومەتى کوردستان ، بەسەرۆکایەتى مەسروور بارزانى ، دواى 33 ساڵ حکومڕانى توانی کارەبایی 24 کاتژمێرى بۆ خەڵکى کوردستان دابین بکات و پرۆژەى رووناکى بەردەوام بگەێنێتە گوند وشارەکانى کوردستان و چاوەروان دەکرێت تا کۆتایی ساڵى 2026 هەموو کوردستان ببێتە خاوەن کارەبایی 24 کاتژمێرى .
هەموو هەنگاوەکان ئاماژەن بەوەى کە گەشەپێدان و بەرەوپێشڤەچوونى بەردەوام لە گشت بوارەکانى خزمەتگوزارى و گەشەسەندنى گشتى بەردەوامە ، ئەوەش بەڕێگەى بوونى پلان و بەرنامەیەکى گشتگیرو ستراتیژییە کە لەلایەن سەرۆکى حکوومەتى کوردستان جێبەجێى دەکرێت .لەماوەى رابردووشدا خزمەتگوزارییەکان لە بوارى تەندروستى و ئاوى خواردن ، پەروەردە و گەشتیارى و نەهێشتنى ڕۆتین و ئاسانکاریی ئیداریی و بوارەکانى دیکەى گەیشتۆتە قۆناغێکى پێشکەوتوو و باش .
سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، مەسروور بارزانى ، یەکێک لە سەرکردە خاکەڕایانەى کە توانى بەکردەوە و پلانى ورد و سەرکەوتوو کار بۆ نەهێشتنى گەندەڵى و ڕۆتین لە دامودەزەگانى حکومەت بکات و ئەوەش لە پێناو ژیانێکى پڕ متمانە و شایستە بۆ خەڵکى کوردستان ، ئەو هەنگاو و کارانەى وایکرد رۆژ بە رۆژ متمانەى نێوان خەڵک و حکوومەت زیاتر بەهێزتر بێت ، چونکە مەسروور بارزانى ، چ وەک کەسایەتیەکى کاریگەر و چ وەک سەرکردەیەکى بڵیمەت ، توانی لە شوێنى بێ ئومێدى وگۆشەگیرى کوردوکوردستان ئەوا هیوا و ئاوەدانى زیاتر بۆ گەل و وڵاتەکەى دروست بکات و ڕێگەکان والا بکات بۆ ئایندەیەکى ڕووناکتر و کوردستانێکى گەشەسەندووتر و ڕێگە نەدا خەونى دوژمنان بۆ ڕێگریکردن لە کاروانى پێشکەوتن و سەرکەوتن بۆ کوردوکوردستان بێتەدى.
ئەو رۆژگار و قۆناغە مێژووییەکەى کەوا گەلەمان پێى دەرباز دەبیت ، پێوستی بە سەرکردەیەکى لە خۆبوردە وبەهێز و خۆڕاگر و خاکەڕا ، بوێر و ئازا لە بڕیاردان و پلان دانان و نەخشەدارێژەر بۆ ئێستا و داهاتوو ، خزمەتکارودڵسۆز وپەرۆش بۆ نەتەوە و نیشتیمان و بەرژوەندییە باڵاکانى گەل .چونکە ئەم سەرکردایەتیی کردە لە بنەڕەتدا ئامانجى خزمەت و پرۆژەى زیاتر و ئومێدە لە پێناو ژیانێکى ئاسوودە و خۆشگوزەران ، بەڕێگەى خزمەتگوزارى لە گشت بوارەکاندا بۆ پێشڤەچوونى زیاتر و ئامانجى مەزن بۆ بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و گەیاندنى بەکەنارى دڵنییایی و پارێزگاریکردنى لە شەڕ وململانێییەکانى ناوچەکە و دەوروبەرە .

 

 

Top