سەرۆک بارزانی پێشمەرگەی ئازادی و مرۆڤایەتی

سەرۆک بارزانی پێشمەرگەی ئازادی و مرۆڤایەتی

 

بەشداربوونی سەرۆک بارزانی لە مەڕاسیمی بەرزکردنەوەی ناوی "پێشمەرگە" لە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی و پاڕکێکی بەناوبانگی پاریس، نەک بە تەنها بیرخستنەوەیەکی سیاسی و ڕەسمییە، بەڵکوو ڕووداوێکی مەزنە، بەهێزی پەیوەندی گەلی کورد و فەڕەنسا نیشان دەدات، گوزارشتە لە ڕێز و پێزانینی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شکۆ و مەزنی مێژوو و ناوی پێشمەرگە.

فەرەنسا دۆستایەتی گەلی کوردی هەڵبژاردووە و لە کاتە سەختەکاندا وەفادار بووە، ئەم پەیوەندییە بەتینە بۆتە پردی متمانە و ڕێزگرتن لە نێوان هەردوو گەلدا، لە پێناو بەرگریکردن لە ماف و بەها بەرزەکان، کە پێشمەرگە لە شکاندنی ئەفسانەی داعش بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی لە بەرزترین ئاستدا بەرگری لەو بەهایانە کرد و بووە بەرگریکاری تێکڕای کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، لەو پێناوەشدا هەزاران قوربانی دا. ناونانی
شەقامێک لە پاریس بە ناوی "پێشمەرگە" یادی ئەو قارەمانانەیە.
ئامادە بوونی سەرۆک مەسعوود بارزانی، دووپاتکردنەوەی ئەو
باوەڕە نەگۆڕەی جەنابیانە، کە هێشتا بە گیان و ورەی پێشمەرگانە، لە پێناو وەدیهێنانی مافی نەتەوە و نیشتیمانەکەی تێدەکۆشێ، جەختکردنەوەی لەو ناونیشانەی، کە سەرۆک بارزانی پێشمەرگەیەکە لە پێگەی سەرۆک و مەرجەعی گەلی کوردستان.


٥ــی ئەیلوولی ۲۰۲٥

Top