فیلمی " زەوی سەخت و ئاسمان دوور" لە کوردستان نمایشدەکرێت

فیلمی

فیلمی "زەوی سەخت و ئاسمان دوور"، ناوی فیلمێکی نوێی کوردییە، کە لە جۆری فیلمی درامی کۆمەڵایەتییە، لە دەرهێنانی هەوراز محەممەد لە سینەماکانی کوردستان دەست بەنمایشکردن دەکات.

بڕیارە لە رۆژی10/9/2025 بەشیوەیەکی فەرمی لەسەر شاشەی هەموو سینەماکانی هەرێمی کوردستان، فیلمی کوردی "زەوی سەخت و ئاسمان دوور" دەست بە نمایشکردن بکات، کە بەرهەمی دەزگای كەلتووریی غەزەلنووسە و كۆمپانیای لامیدیا هاوپشكی فیلمەکەیە.

فیلمی

هەوراز محەمەد، فیلمساز و دەرهێنەری فیلمەكە لەمبارەیەوە دەڵێت" فیلمەكە بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونی كۆمەڵێك هاوڕێیە، كە خەونێكی هاوبەش كۆی كردوونەتەوە، فیلمی "زەوی سەخت و ئاسمان دوور" لە فۆڕمدا شیعرییە و لە ناوەڕۆكدا شێوازی ریالیزمی جادوییە، فیلمەكە هەوڵدەدات وێنەی مرۆڤی دوای جەنگ نیشان بدات.

سیناریۆی "زەوی سەخت و ئاسمان دوور" لە نووسینی هاوبەشی نێوان هەوراز محەمەد و مەنسور تەیفورییە، ئەم كارە بە بەشداری دەستەیەك لە فیلمسازان و ئەکتەرانی نێوداری كورد لەسەرجەم بەشەكانی كوردستان بەرهەمهاتووە.

فیلمی

هەوراز لەبارەی ئەکتەرەکانەوە گوتی"پاڵەوانانی سەرەكی فیلمەكە پێكدێن لە هونەرمەندان "بەختیار پەنجەیی، مریەم بووبانی، ئەژدەر سازگار، دیمەن زەندی" و لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئەكتەری دیكە رۆڵی بەرچاویان لە فیلمەدا گێڕاوە". رەوەز حەمەساڵح، بەرهەمهێنەری فیلمەكە، زانیاری زیاتر لەبارەی فیلمەکەدا و گوتی" باشترین هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی كوردستان لەم فیلمەدا بەشدار بوون، ئەم فیلمە بەرهەمی دەزگای كەلتووریی غەزەلنووسە و كۆمپانیای لامیدیا هاوپشكی بەرهەمەكەیە. بڕیارە فیلمەكە لە دوای نمایشی ناوخۆیی بۆ فێستیڤاڵە سینەماییە نێودەوڵەتییەكانیش بنێردرێت

فیلمی

چیرۆكی فیلمەكە باس لە پیاوێكی تەمەن 60 ساڵ دەكات بە ناوی هارون، کە كرێكاری دەكات لە كارگەی تواندنەوی ئاسن و گیرۆدەی دەردێكی دەروونییە. بەردەوام خەوی ناخۆش دەبینێت، هەموو شتێك لە ژیانیدا شووم دەردەكەوێت، هارون بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت، بە شێوەیەكی گشتی فیلمەكە جیاوازدەبێت.

فیلمی
فیلمی
Top