دیپلۆماسیی مەسروور بارزانی ، پاڕێزگارى و بەهێزکردنى پێگه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان
شاراوه نییه ، عێراق و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قۆناغێكی سه‌خت و پڕ ئاڵۆزییدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن ، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه ژیرانه‌كه‌ی و به‌تایبه‌تی مه‌سروور بارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ،به گڕتنه‌به‌ری سیاسه‌ت ودیپلۆماسییهتێكی ژیرانه توانیوێتی رۆڵێكی گرنگ و له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ڕووداو‌و وپێشهاته‌كان و جهمسهربهندییهكان ببینێت و ئاستی په‌یوه‌ندییه سیاسی ودیپلۆماسییهكانی چ له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و چ له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی بگه‌ێنێته لووتكه و كوردستانیش له شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كان دوور بكاته‌وه و هه‌میشه پارێزگاریكریش له به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی بكات ، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌رێمی كوردستان ببێته هه‌وێنی سه‌قامگیری وئارام له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه‌دا
هه‌ر له ساتی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ،به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌رووی چه‌ندین ئاڵنگاریی و كێشه‌ی گه‌وره بووه، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌گه‌ر بههێزوخۆڕاگری و هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییانه له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه نه‌بووایه ، هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه بووایه ، چه‌ندین جار تووشی هه‌ره‌سهێنان ورووخان ده‌بووه ، به‌ڵام به ئیداره‌دانێكی ژیرانه و پلانی وردبینانه و لۆژیكانه و دیپلۆماسیی كاریگه‌ری توانی نه‌ك هه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دونیا به‌ره‌وپێشه‌وه ببات ،به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیش له‌رووی سیاسی وئابووری و دیپلۆماسی دروست بكات ئه‌وه‌ش بووه قه‌ڵغانێكی به‌هێز بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان
حكوومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، توانی له ناو كێشه و ئاڵۆزییه‌كاندا و له ناو ده‌ریایی پڕ تۆفان و كێشه‌كاندا وه‌ك كه‌شتیوانێكی به‌هێز له ناوململانێیهكانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی هاوسه‌نگییه‌كی باش دروست بكات ،ئه‌مه‌و وێرانی هه‌موو كێشه وئاسته‌نگه سیاسی وئابووریی و داراییه‌كانی به‌رده‌می له پێناو لێدانی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به‌سیاسه‌تێكی ستراتیژی و ژیرانه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی به‌هێز وكارا له ناوچه‌كه‌دا گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی بپارێزێت و ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی له رووی دیپلۆماسییه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه ،له هه‌مانكاتیشدا له دیدگای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زڵهێزان و وڵاتانی وناوچه‌كه جۆرێك دیپلۆماسی و ئیداره‌دانێكی په‌سند و سه‌ركه‌وتووه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداو وپێشهانهكانی ناوچه‌كه دا .
به‌تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ، ئه‌مڕۆ وه‌ك یه‌كێك له شاره دیار و گرنگه‌كان له ڕووی ههڵكهوتنهی جوگرافیایی و ئینجا له‌ڕووی ئارامی وسه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانه‌وه ، هه‌روه‌ها له ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه ، دوورگه‌یه‌كی ئارام و متمانه‌پێكراوه و بۆیه هه‌ركاتێك سه‌رۆك و سه‌ركرده و گه‌وره به‌رپرسانی جیهان سه‌ردانی ناوچه‌كه و عێراق ده‌كه‌ن ، تا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن ، سه‌ردانه‌كه‌یان به ناته‌واویی ده‌مێنێته‌وه ، به‌تایبه‌تی بوونی ده‌یان كۆنسوڵخانه ونووسینكهی وڵاتانی ناوچه‌كه و دونیا و به‌تایبه‌تی دروستكردنی گه‌وره‌ترین كۆنسوڵخانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه وایكردووه ، رۆژ به رۆژ پێگه و سه‌نگی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بێت .
هه‌موو ئه‌مانه له‌خۆیه‌وه و به‌شه‌و و رۆژێك دروست نه‌بووه ، به‌ڵكو له ئه‌نجامی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ،مه‌سروور بارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بووه ، له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی و به‌شداریكردن له ناوه‌نده ئاكادێمی و سیاسی و دیپلۆماسی و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی دونیا وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی گه‌لێكی سته‌ملێكراو له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزدا وایكردووه ، شوناس و پێگه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی به هه‌موو دونیا بناسێنێت ، له‌هه‌مانكاتیشدا په‌یوه‌ندییه ئابووری و كهلتوورییهكان كورد ونهتهوههكانی دیكه به‌هێزتر بكات
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سیاسی و دیپلۆماسییانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كورستان له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌قامگیرییه ناوخۆیی و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ته له ڕووی ئاوه‌دانی وچاكسازی ئیداری و دارایی و پێشكه‌شكردنی مۆدێڵێكی نوێ له ژێرخانێكی باش ، هه‌روه‌ها بونیاتنانی چه‌ندین پرۆژی ستراتیژی له گشت بواره‌كاندا كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌رێمی كوردستان له ڕووی گه‌شه‌پێكردن و سه‌قامگیری و ئیداره‌دانێكی به‌هێز زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات
یه‌كێكی دیكه له‌و سه‌ركه‌تنه سیاسی و دیپلۆماسییانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م دا ،چه‌ندین ڕێككهووتننامهی گرنگه له بواری ئابووری و نه‌وت و غاز و بارزگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تییدا ،كه سه‌نگ وپێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له گشت ڕوویكهوه به‌هێز و پارێزراو تر ده‌كات ، به‌تایبه‌تی واژۆكردنی ڕێككهوتننامهلهگهڵ دوو گه‌وره كۆمپانیایی ئه‌مه‌ریكا له بواری نه‌وت و غازدا به به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار ، كه به‌دڵنییاییه‌وه هه‌موو ئه‌و هنهنگاوانهی سه‌رۆكی حكوومه‌ت وا ده‌كات ، نه‌ك هه‌رێمی كوردستان له ڕووی گه‌شه‌سه‌ندوویی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بروات ، به‌ڵكو سه‌رنجی ده‌یان كۆمپانیا و بازرگانی دیكه بۆ لای خۆیدا رابكشێت ،هه‌رێمی كوردستان له گشت ڕوویه‌كه‌وه بگه‌ێنێته لووتكه .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ، هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن وگهشهسهندنانه له‌ڕووی دیپلۆماسییه‌وه ، له ئه‌نجامی ئه‌و ستراتیژیه‌ی حكوومه‌تی كوردستان و ڕووانكهی و سیاسه‌تی مه‌سروور بارزانییه ، له سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست و به پلان وبه‌رنامه‌یه‌كی ورد ، ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بدره‌وشێته‌وه و هاوپه‌یمانی و متمانهپێكردنیشی له گشت بواره‌كانی ئابووری و و وزه و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه و جیهان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بروات ، به‌دڵنییاییه‌وه ، ئه‌و پێشكه‌وتننانه و ده‌ستكه‌وتنی زیاتر ده‌توانێت له كابینه‌ی ده‌یه‌م زیاتر پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت و سه‌نگ وپێگه‌ی كوردستان وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كارا له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و رۆڵی گرنگ و به‌رچاویش له گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ببینێت و به‌رگریش له شوناس و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی بكات .

رێبوار حەمەلاو شوانی