هونەرمەند چیا مەدەنی گۆرانییەكی نوێی بەناوی(بێ تۆ نابێ)بڵاوكردەوە
دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانی(سەرهەڵگرتن),لە ئێستادا هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری كورد(چیا مەدەنی)بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(بێ تۆ نابێ)بڵاوكردەوە.
هونەرمەند چیا مەدەنی بەرهەمە نوێیەكەی لە كەناڵی تایبەتیی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە كە هونەرمەند خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو موسیزیان(ئومێد راهرۆ)كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووە,هەروەها هونەرمەند(مەنسور ئەمین عەشایەری)كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
