١٦ـی ئاب ئەوڕۆژەی بارزانی نەمر لەلوتکەی بێ هیوابوونی نەتەوەی کورد هیوای گەڕاندەوە بۆ گەلێکی ستەم دیدە.
١٦ـی ئابی ١٩٤٦ ئەو ڕۆژە مێژوویەیە بە چەندان توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ورد و قوڵ ناتوانرێ بەخرێتە بەر دیدی خوێنەران لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بارزانی نەمر و هاوەڵانی گەیشتنە دەرئەنجامێک ئازادی نەتەوەی کورد و بەدەست هێنانی مافە ڕاوەکانی دەبێت لە چوارچێوەی پارتێکی سیاسی ڕێکخراو و بەرنامەساز هەوڵی بۆ بدرێ و خەباتی بێ وچانی بۆ بکرێت ، بۆ ئەم مەبەستە بارزانی باوک سەردانی هەردوو پارتی سیاسی پارتی هیوا و پارتی شۆڕشی کرد و لەگەڵ چەند کادیرێکی پێشکەوتووی ئەم دووپارتە بیرۆکەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی خستەڕوو ، و لە ١٦ـی ئابـی ١٩٤٦ یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست و ڕاگەیەنرا.
پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی سیاسی شۆڕشگێڕی ناسیۆنالیستی بوو بەدرێژایی مێژوو ڕۆڵی کاریگەر و سەرەکی هەبووە لە خەبات و شۆڕشە یەک لە دوایەکەکانی کوردانی باشور دیارترین دەسکەوتەکانی ئەم پارتەش بریتین لە بەیاننامەی ١١ـی ئازار و شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتن خواز و دەستپێشخەری کردن بۆ دروست کردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان لەساڵی ١٩٨٧ بە هەوڵ و ماندووبوونی کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و دروست کردنی ناوچەیەکی ئارام بۆ کوردانی عێراق ، لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی تێڕوانینێکی جیاواز و سەردەمیانەیان بۆ بنیادنانەوەی عێراقی نوێ هەبوو و سووربوون لەسەر چەسپاندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد و چەسپاندنی لە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ ـی عێراقی فیدڕاڵ ، ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەم پارتە تەمەن ٧٩ ساڵە وەک ئەوەی یەکەم ساڵی تەمەنی بێت بەوپەڕی گڕ و تینەوە شەڕی بەدەست هێنانی مافی نەتەوەکەی دەکات و لەڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی سڵ ناکاتەوە و ماندوو نابێت.
“بۆ پێشەوە بڕۆن و خۆنەچەمێنن”

یوسف قاسم اسماعیل