ما بەغدا هەر بەغدای دوێنی نییە؟!!!!
بەغدای ئەمرۆ هەمان بەغدای دوێنیە، مەگەر دەمو چاوەکان گۆرا بن ئەگینا لە رووی هز و بیر هەر هەمان هز و بیری تەسکی شۆفێنی دژە کورد زاڵە، ئەگەر چی کەسانی میانڕەولە بەغدا هەن دەیانەوێت گرفتەکان لەگەڵ کورد چارەسەر بکرێت لەسەر بنەما و رێنمایە دەستووری و یاسایییەکان، بەڵام ئەوان دەنگی زۆرینە نین.
ئەوەی ئەمرۆ لە بەغدا دەگوزەرێ هەمان تێروانینە کە دەسەڵاتدارانی پێشووە پیادەیان دەکرد، بەڵام بە شێواز و دیدێکی جیاواز دژایەتی کردنە بۆ چەوساندنەوەی کورد، دوێنێ لە رووی نەتەوەیی دژایەتی کورد دەکرا، بەڵام ئەمرۆ لە رووی نەتەوایەتی و مەزهەبی مافەکانی کورد زەوت دەکرێت لە وڵاتێک کە تیدا کورد نەتەوەی دووەم و هاوبەشی دەسەڵاتە و دەستوور ئاماژەی پێکردوە، ئەوەی جێگای سەرنجە دەستوور سەڕەرای زۆرینەی گەلانی عێراق دەنگیان بۆ داو بە زۆرینە پەسندیان کرد، کە لەسەر بنەمانکانی حکومەتێکی نیشتمانی هاوبەشی راستەقینەو سازان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی پێک بیت، بەڵام گروپێکی دەست رۆیشتوو بە ناوی زۆرینە و دوور لە ئەجندای حکومەت و دەستوور بریار دەدەن بۆ مەرام و بەرژەوەندی خۆیان.
هەر چەند گرفتەکان قووڵ بن لە نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم نابێت هاووڵاتیان وەک بارمەتە مامەلەیان لەگەڵ بکرێت، وقووتی مووچە خۆران و خانەنشییان دەستی بەسەر دابکرن، هیچ گرفتێک نییە چارەسەری بۆ نەبێت ئەگەر ئیرادە و نیاز پاکی هەبێ، بەڵام هەندێ لە پێکهاتەی حکومەتی فیدراڵ خاوەن بریاری خۆیان نین، بەڵکو دەبێ گوێ رایەڵی فەرمان بن.
سەبارەت بە بارودۆخی مووچە بەداخەوە کوردستانیان یەک هەڵوێست نین، و بەغداش ئەم خالە لاوازەی کوردی بەهەند وەرگرتوە بۆیە یاری بە چارەنووسی کورد دەکات، ئەوەی سەیر و جێگای سەرسوورمانە هەندێ حزب و لایەن کوردستانی بەشداری حکومەتی هەرێم نین خۆیان بەناو بە ئۆپۆزسیۆن و پالەوان داناوە، هەمان حزب و لایان لە بەغدا لە پەرلەمانی عێراقی کورسیان هەیە و بەشداری حکومەتی فیدراڵ نین، و خۆشیان بە ئۆپۆزسیۆن نازانن، بەڵکو پشتگیری بەغدا دەکەن دژی هەرێمی کوردستان، ئەندام پەرلەمانیکی ناوەراست و خوارووی عێراق رووداێک لە کوردستان دژی حکومەتی هەرێم روو بدات یەکسەر بێ یەک و دوو خۆیان دەگەیەنە کوردستان دەڵێن ئێمە پەرلەمانتاری خەڵکی هەموو عێراقین، خێرە پەرلەمانتارە کوردستانیەکان ئەو هەموو گەندەڵی و نەهامەتیە لەبەشەکانی دیکە عێراق هەیە دەنگیان لێوە نایە.
بریاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە کشانەوە بڕیارێکی دروستە، بۆ دەبێ لە حکومەتێک بەشدار بین کە مافەکانمان زەوت بکات و دەستوور و یاسا رێککەوتنەکان بەلاوەبنێت، هەندێ گاڵ فامی سیاسی بڕیاری کشانەوەی پارتیان لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەهەند وەرنەگرتووە، بەڵام کەسێکی سیاسەتمەدار وەک نوری مالیکی کە دەزانی دۆخی عێراق چی بەسەر دێت ساتێک گەورەترین حزب لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان و خاوەن زۆرترین جەماوەر و ئەندام و لانگران و کورسی لەپەرلەمانی بەغدا و هەولێر وەک حزب چ کارەرساتێکی سیاسی روو دەادت و عێراق بەرەو ناسەقامگیری زیاتر هەنگاو دەنێت، بەتایبەتی کە پارتی حزبی باڵا و دەست رۆیشتووی کوردستانە، بەڵام گرنگە هەموو لایانە کوردییەکان بە تایبەتی پارتی و یەکیتی پێکەوە بریارێک لەو شێوە بدەن، بەڵام وادیارە برایان لە یەکیتی تا ئیستا ئەو بریارە لایان پەسند نەبووە، بێگومان کشانەوە پارتی کاریگەری خۆی دەبێ و بارودۆخی عێراق زیاتر ئاڵۆز دەبێ.
بەغدای ئەمرۆ و دوێنی بۆ کورد جیاوازی نییە، هەر هەمان بەغدای ئەنفال و کیمیا باران و هەڵبجە و راگواستنە بەشێوازێکی دیکە، لە ساتێک کورد بەهەستێکی نەتەوەیی و یەک ریزی و پێکەوە کارکردن هاوبەشە لە حکومەتی بەغدا، بەلام بەداخەوە لە ناو حکومەت بریارەکان بۆتە دەنگ دان و ئەوەئ لە بەرژەوەندی یەکریزی و پێکەوە ژیان بێ لە لایان زۆرینەی ناو حکومەت دژایەتی دەکرێت، ئەوەی لە بەرژەوەندی ئەوان بێ بە بەڵێ دەنگی بۆ دەدرێت.

شێرکۆ حەبیب