كاتژمێری وزەی ئەتۆم

كاتژمێری وزەی ئەتۆم

وزەی ئەتۆم، ئەم هێزە بە تێنەی دەتوانێت لە ماوەی چەند چركەیەكدا، تەواوی گەردیلە و ماددەكانی گەردوون پەرش و بڵاو بكات و تێكی بشكێنێت، وێڕای ئەوەی ئەو وزەیە لە بواری ئاشتی و لێكۆڵینەوە و تەندروستی بەكاردێـت، هەروەها دەكرێت لە بواری سەربازی و جەنگیشدا ببێتە چەكی یەكلاكەرەوەی جەنگەكان، بۆیە بۆ زانینی ئاست و ماوەی ئەو هێزە، كاتژمێرێكی تایبەتی بۆ دانراوە، تا كات و ساتی خۆی بەرامبەر بە كاتی ئاسایی دیاری بكرێت، كاتژمێرێكی ئەتۆمی هەیە، كە بۆ دیاریكردنی كاتی جیهانی بەكاردێت، ڕێژەی هەڵە لەم كاتژمێرە هەر ٣٠ ملیۆن ساڵ جارێك لە یەك چركە زیاتر نابێت.

 

Top