ئەندازیار تاریق بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان لە زاخۆ: لە كابینەی نۆیەمدا سێكتەری ڕێگاوبانی زاخۆ پێشكەوتنی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە
دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی كاك مەسرور بارزانی، هەروەها دوای ئەوەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە سەرپەرشتیی كاك گوهدار شێخۆ دامەزرا، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە شێوەیەكی بەرچاو خزمەتگوزاریمان لە بواری ڕێگاوبانەكاندا ئەنجام داوە. دەتوانین بڵێین بە شێوەیەكی زۆر باش، لە بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئێمەدا، هەموو ئەو شوێنانەی وەك ناوچەی سندی، هەروەها ناوچەی مەید گولی و دەڤەری كۆلوی و شەرانش و تەنانەت تا پەرەخێ و ئەو ناوچانە، هەموو ئەوانەی كەوتوونەتە سەر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە شێوەیەكی دیار ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی كارێكی باشمان كردووە بۆ پێشخستنی ڕێگاكان. ڕۆژ بە ڕۆژیش كاركردن و ئاوەدانی بەردەوامە، بە شێوەیەكی دیار دەتوانین بڵێین كەرتی ڕێگاوبان، كە كەرتێكی یارمەتیدەرە هەم بۆ گەشتوگوزار و هەم بۆ بەرهەمی كشتوكاڵی، بەتایبەت ئەو ڕێگایانەی بە گوندەكان و دەرەوەی شارەوە بەستراونەتەوە، هەوڵمان داوە بە شێوەیەكی باش ئەم كەرتە پێش بخەین و ڕۆژ بە ڕۆژیش پێشكەوتووتر دەبێت.
كارێكی ئێمە چاككردنەوەی ڕێگاوبان و شەقامەكانە و بۆ ئەم مەبەستە لە هەر شوێنێك لە ڕێگاوبانەكان تێك بچێت و ببێتە هۆی دروستبوونی چاڵێك، یان ببێتە هۆی دروستبوونی كێشەیەكی دیكە و ڕووداوی هاتوچۆی نەخوازراوی لێ بكەوێتەوە، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی بە شێوەیەكی دیار هەموو كات دەستبەجێ و بەپەلە ئەو شوێنە چارەسەر دەكەین. دیارە ئەو شتانەی دەبنە هۆی ڕووداو لەسەر شەقامەكان، ڕەنگە جادەكە ڕێك نەبێت یان چاڵی تێدا بێت، كە بە هۆی هاتوچۆی زۆرەوە بێت، یان كۆنیی ڕێگاوبانەكەوە بێت، ڕاستەوخۆ نۆژەنمان كردووەتەوە، ئەو شوێنەشی پێویستی بە فراوانكردن بووبێت، فراوانمان كردووە.
ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی، زۆربەی جار كە پشكنین دەكەین، یان ئەو ڕێگایانە دروست دەكەین، تەركیزمان لەسەر ئەوەشە كە كوالێتیی ڕێگاكە لەڕووی ئەندازیارییەوە ڕەچاو بكرێت. هەروەها هێماكانیش (هێماكانی هاتوچۆ) یەكێكن لە شتە گرنگەكان بۆ ئێمە. هەم دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕووداوەكان، هەم بۆ نموونە یارمەتیدەرە بۆ ئەو شوفێرەی كە خەڵكی ناوچەكە نییە و نازانێت پێچێك (لۆفە) یان چاڵێك هەیە و نازانێت ڕێگاكە بەرەو كوێ دەڕوات. ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی، بەتایبەت گرنگی بە قۆناغی كۆتایی دەدەین، كە دانانی هێماكانە. پتر هەوڵ دەدەین تا لە تواناماندا بێت هێماكان دابنرێن. هەروەها ئەو بەڵێندەرانەی كاریان لەگەڵ دەكەین، هەمیشە تەركیزمان لەسەر ئەوەیە كە ئەو هێمایانەی دادەنرێن بە باشترین شێواز بن، بۆ ئەوەی هەم ڕووداوەكان كەم بكرێنەوە، هەم كارئاسانی بێت بۆ خەڵك، هەم جوانییەكی شارستانیش ببەخشێتە ئەو ڕێگایەی كە دروست دەكرێت.
