هی لیفێنگ جێگری سەرۆك وەزیرانی چین: لە ناو كەشتییەكی گەورەداین و چارەنووسمان بەیەكەوە بەستراوەتەوە

هی لیفێنگ جێگری سەرۆك وەزیرانی چین: لە ناو كەشتییەكی گەورەداین و چارەنووسمان بەیەكەوە بەستراوەتەوە

 

 

 لەژێر دروشمی «ڕۆحی دیالۆگ»، ئێمە لێرە كۆ بووینەتەوە، چونكە كاتی ئەوە هاتووە، گوێ لە یەكتر بگرین و متمانەیەكی بەهێزتر بنیاد بنێین. وەك سەرۆك شی جینپینگ ئاماژەی پێ كردووە، جیهان وەك ئۆقیانووسێكە؛ هەر هەوڵێك بۆ گەڕاندنەوەی ئاوی ئۆقیانووسەكان بۆ ناو گۆماو و چەمە دابڕاوەكان، مەحاڵە و دژی ڕەوتی مێژووە. ئێمە لەناو كەشتییەكی گەورەداین و چارەنووسمان بە یەكەوە بەستراوەتەوە، نەك لە ناو ١٩٠ بەلەمی بچووكی جیاوازدا.

 چین پابەندە بە دیدگەی «كۆمەڵگەیەك بە چارەنووسی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی». ئێمە دەمانەوێت پرد بنیاد بنێین، نەك دیوار. پێویستە یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ هەمووان وەك یەك بن. نابێت چەند وڵاتێكی كەم سوود لە هێزی خۆیان وەربگرن بۆ سەپاندنی ئیرادەی خۆیان. جیهان نابێت بگەڕێتەوە بۆ «یاسای جەنگەڵ» كە تێیدا بەهێزەكان زوڵم لە بێهێزەكان دەكەن.

 تێڕوانینی ئێمە بۆ بازرگانی، یارییەك نییە كە یەكێك بدۆڕێت و یەكێك بباتەوە، ئێمە دەمانەوێت «كێكەكە» گەورەتر بكەین بۆ ئەوەی هەمووان پشكی خۆیان بە دادپەروەری بەربكەوێت. چین دەیەوێت ببێتە «بازاڕی جیهان» نەك تەنیا «كارگەیەكی جیهانی». ئێمە هەرگیز بەدوای زیادەی بازرگانیدا ناگەڕێین و دەرگاكانمان واڵا دەكەین بۆ هاوردەكردنی بەرهەمی كوالێتیی بەرز.

 لە ئێستادا زیرەكیی دەستكرد (AI) لە چین خەریكە تواناكانی هەموو كەرتەكان زیاد دەكات. ئێمە ئامادەین لەگەڵ جیهان كار بكەین، بۆ دانانی سیستەمێكی حوكمڕانیی دادپەروەرانە بۆ زیرەكیی دەستكرد، بۆ ئەوەی ئەم تەكنەلۆژیایە لە خزمەت مرۆڤایەتیدا بێت و مەترسییەكانی كەم بكرێنەوە. داهێنانی چین تەنیا بۆ خۆی نییە، بەڵكو دەرفەتێكە بۆ هەموو جیهان.

 چین پابەندییەكی توندوتۆڵی هەیە بۆ پاراستنی ژینگە، داوا لە كۆمپانیاكانی جیهان دەكەین، هاوبەشمان بن لە پڕۆژەكانی ژێرخانی سەوز، وزەی پاك و دارایی سەوزدا. دەبێت ڕێگری لە بەربەستەكانی بەردەم گواستنەوەی بەرهەمە سەوزەكان بگرین بۆ ئەوەی جیهانێكی پاكترمان هەبێت.

Top