وەعد عەبدولڕەحمان هاووڵاتی: زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تیژڕۆ و بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا هۆكاری سەرەكیی ڕووداوەكانی هاتوچۆن
هۆكاری ڕووداوەكانی هاتوچۆ زۆربەی دەگەڕێتەوە بۆ بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و مۆبایل، چونكە ڕێگاوبانەكانمان لەم ناوچەیە لە شێخان تاوەكو زاخۆ هەمووی باشن و بێ كەموكوورتین. بەڵام بەداخەوە بچیتە ناو پێچەكانی زاخۆ، دەبینیت، پابەندییەكی وەك پێویستی پێوە ناكرێت و ڕووداوی هاتوچۆش هەیە. بۆیە من هەموو ڕووداوەكانی هاتوچۆ دەگەڕێنمەوە بۆ لێخوڕینی خێرا و زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تیژڕۆ و بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا، تەنانەت هێما و تابلۆكانیش وەكو پێویست لەسەر ڕێگاوبانەكان و شەقامەكانمان هەن، بەڵام شوفێران پێوەی پابەند نابن. واتە پێویستە پابەندبوون بەمە بهێنرێتە ئاراوە بە تەواوی. ڕێگای سەرەكی هەیە لەسەر شەقامەكە دانراوە، خێرایی (٦٠) بێت، بەڵام كابرایەك بە (٨٠) دەڕوات و گوێی پێنادات. ئەوەی دانراوە (١٠٠)، شوفێر هەیە بە (١٢٠) و (١٣٠) دەڕوات. ئەم شتە واقیعە و هەموو ڕۆژێك دەیبینین.
