مامۆستا بەختیار حەمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئاوێزە: شەقامە سەرەكییەكانی 120 و150 مەتری بە شێوەیەكی باش توانیویانە قەرەباڵغیی ئۆتۆمبێل و فشار لەناو شاری هەولێر كەم بكەنەوە

مامۆستا بەختیار حەمەد  بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئاوێزە:  شەقامە سەرەكییەكانی 120 و150 مەتری بە شێوەیەكی باش توانیویانە قەرەباڵغیی ئۆتۆمبێل و فشار لەناو شاری هەولێر كەم بكەنەوە

 

 

ڕێگاوبانەكانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی باش بەرەو پێشەوە چووە و پەرەسەندنی باشی بە خۆیەوە بینیوە. ئەگەر باسی شاری هەولێر بكەین، دەبینین ڕێگاكانی (120 مەتری و 150 مەتری) بە شێوەیەكی باش توانیویانە قەڵەباڵغیی ئۆتۆمبێل و فشاری ترافیك لە ناو شارەكە كەم بكەنەوە. بۆیە دەكرێت بڵێین لە چەند ساڵی ڕابردوودا خزمەتێكی باش بە شاری هەولێر كراوە، بەتایبەتی لە بواری ڕێگاوبانەكان، هەم لە ڕووی كوالێتیی ئەو ماددانەی كە بۆ ڕێگاوبانەكان بەكار هاتوون، هەم بۆ ئەوەی كە دانانی هێماكان لەسەر شەقام و شۆستەكان و شەقامەكانی ناو شاری هەولێر، جێگای خۆیەتی و باسی بكەین و جێگای دەستخۆشین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك كەموكووڕی هەیە. بۆیە پێویستە لێرە باسی كەموكووڕتییەكانیش بكەین، بەتایبەتی كە هەندێك لە ڕێگاوبانەكان یەك سایدن، ئەمەش كێشە بۆ شوفێران دروست دەكەن و ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە. بۆیە پێویستە ئەم ڕێگایانە كە یەك سایدن، زیاتر بكرێن بە دوو ساید و فراوانتر بكرێن، لەگەڵ دانانی هێماكانی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاكان، چونكە شوفێران لە ڕێگەی هێماكانەوە دەتوانن ژیانی خۆیان سەلامەت بكەن، یان دەتوانن بە پێی ڕاست و دروستیی یاساكانی ڕێگاوبان بڕۆن. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ڕووناكی لەسەر شەقام و شۆستەكان زیاد بكرێت. ئەمە كارێكی باشە بۆ ئەوەی ژیانی هاووڵاتییان و شوفێرانیش لە سەلامەتییدا بێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەموومان دەزانین ڕێگاوبان هۆكارێكە بۆ بووژانەوە و بەرەوپێشچوونی كەرتی ئابووری و جووڵانەوەی بازرگانی و كەرتی كشتوكاڵ، بۆیە ئەگەر بكرێت، گرنگی بەو ڕێگایانەش بدرێت كە لە نێوان شار و شارۆچكەكاندایە، بۆ ئەوەی جووڵەی بازرگانی زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت و پەرە بسەنێت و بەتایبەتی گوندنشینەكان و ئەو لادێیانەی كە دوورن و دوورەدەستن، ئەوانیش بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەكانی خۆیان بە ئاسانی بگەیەننە ناو شار و ساغی بكەنەوە، ئەمە زۆر زۆر گرنگە ئەگەر گرنگی بەو شار و شارۆچكە و لادێیانە بدەین، بۆ ئەوەی ڕێگاوبانەكان باشتر و پوختتر بێت، بۆ ئەوەی كارئاسانیی باشتر بێت و بتوانن بەرهەمەكانیان بە ئاسانی بگەیەننە ناو شار. هەر پێشخستنی ڕێگاوبانەكانیشە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و ژمارەی قوربانییەكان كەم دەبێتەوە، هەروەها لەڕووی جووڵەی بازرگانی و بووژاندنەوەی ئابووری زۆر گرنگە شارەكان بە یەكتر ببەسترێنەوە و ئاسانكاریی باشتریش بكرێت، بۆ ئەوەی شوفێران، یان هاووڵاتییان كە دەیانەوێت لە شوێنێكەوە گەشت بكەن بۆ ناوچەیەكی دی. ئەگەر هێڵی شەمەندەفەر، یان ئەوەی پێی دەوترێت «میترۆ» لە ناو شارەكان هەبێت، ئەمیش یەكێكە لە هۆكارەكانی گواستنەوە كە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لەناو شارەكان دروست نەبێت، یان لە ڕێگە سەرەكییەكان دروست نەبێت، ئەمە زۆر زۆر گرنگە و دەتوانم بڵێم گرنگیدان بە شەقام و ڕێگاكانی نێوان شار و شارۆچكەكان گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە. لەلایەكی دیكەوە پێویستە دانانی هێما و لۆگۆكانی هاتوچۆ، بەتایبەتی لە ناو شار و لە ڕێگە دەرەكییەكان زیاد بكرێن، ئەو هێمایانەی هاتوچۆ لە هەموو وڵاتاندا هەیە و دانانی هێماكان هەم ژیانی هاووڵاتییان هەم ژیانی شوفێریش لە مەترسی دەپارێزێت. بۆیە زۆر زۆر گرنگە كە هێماكان لەسەر شەقامەكاندا هەبن. بەڕاستی دەتوانم بڵێم، تا ڕاددەیەكی باش لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی لە شاری هەولێر و شار و شارۆچكەكانی دیكەش بە هەمان شێوە، دەبینین هێماكان بە شێوەیەكی ڕێك و پێك لەسەر شەقامەكاندا هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لایەنی نەرێنیی هەن، كە دەبێت ئەمانەش پێداچوونەوەی بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانین ڕێگاوبانەكانی هەرێمی كوردستان بچێتە قاڵبی ئەوەی كە ستاندارد بێت و بە جیهانی بكرێت و دواتر ستانداردی خۆی وەربگرێت، بۆ ئەمەش پێویستە ڕێڕەوەكان باشتر بكرێن و ئەو جووتسایدانەی كە هەن فراوانتر بكرێن و بەربەست دابنرێت بۆ ناوچە شاخاوییەكان، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی كە پێچن، هەروەها ڕووناكیی سەر شەقام و ڕێگاوبانەكان زیاتر بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا كوالێتیی ماددەكانی ڕێگاوبان باشتر بكرێت، بۆ ئەوەی زووتر تێك نەچێت و كارەساتی گەورەی لێ نەكەوێتەوە.

 

 

Top