نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین B6

نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین B6

ڤیتامین B6 كە بە پایریدۆكسین Pyridoxine ناسراوە، ڕۆڵی گرنگی لە گەلێك فرمانی لەشدا هەیە، بۆنموونە بەشدارە لە نزیكەی 100 كارلێكی ئەنزیمی تایبەت بە میتابۆلیزمی پرۆتین و كاربۆهیدرات و چەوری، هەروەها ڕۆڵی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی سیستمی دەماری و هاندانی سیستمی بەرگریی لەش و دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین B6: پەیدابوونی پەڵەی سوور لەسەر پێستی دەموچاو لەگەڵ تفركردندا، هەوكردنی ناوپۆشی دەم و قڵیشانی گۆشەكانی دەم Cheilosis، سووربوونەوە و هەوكردنی زمان Glossitis، هەستكردن بە تەزینی دەست و پێیەكان لە ئەنجامی هەوكردنی دەمارەكانی دەوروبەر، كەمخوێنی، كەمبوونەوەی ئاستی وزەی لەش و هەستكردن بە بێهێزیی گشتی، پەستی یان ناڕەحەتیی دەروونی، دابەزینی مەزاج و خەمۆكی، سەرسووڕان، هێڵنج و ڕشانەوە، دڵەكزێ، هەروەها زیاد هەستیاربوون بە ڕووناكی.

 

Top