سوودەكانی كەمكردنەوەی خواردنی شەكر

سوودەكانی  كەمكردنەوەی خواردنی شەكر

شەكر بەوە ناسراوە كە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر لەش، ئەگەرچی وازهێنان لە شەكر بە یەكجاری كارێكی ئاسان نییە، بەڵام كەمكردنەوە و هەڵبژاردنی جێگرەوەكانی شەكر لە كاریگەرییە نەرێنییەكان و حەزی توند بۆ خواردنی شیرینی Sugar craving كەم دەكاتەوە. كاریگەرییە پۆزەتیڤەكانی كەمكردنەوەی شەكر بۆ تەندروستی: دابەزاندنی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، دابەزاندنی كێشی لەش، كەمكردنەوەی ئەگەری كلۆربوونی ددانەكان و بۆنی ناخۆشی دەم، باشتركردنی مەزاج، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی درێژخایەنەكان كەم دەكاتەوە، باشتركردنی ئاستی وزەی لەش، باشتركردنی تەندروستیی پێست بە شێوەی كەمكردنەوەی زیپكە و زووپیربوونی پێست یان لۆچبوونی پێشوەختەی پێست، هەروەها كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر.

Top