( هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق و مەرجی پێشوەختەی هەریمی کوردستان )
دەبێت هەمووتاکێکی عێراقی ئەوەبزانێت کە پێکهاتەی کوردی تایبەتمەندیی جیاوازی هەیە بۆتە تابلۆیەکی هەمە ڕەنگ بۆ هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکانی عێراق دەڕازێنێتەوە. کورد وەک نەتەوە و کوردستان وەک هەرێمێکی سەربەخۆ بە دەستووری فیدراڵی عێراق پەسەند کرا، هەر ئەو دەستورە بوو ناوچە کوردستانییەکانی کردە ئەم هەرێمە لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵ لەم چوارچێوەی ئەم دەستوورە و یاساکانیدا خۆی گونجاندووە بێگومان ئەم تایبەتیە هەروا بە ئاسانی نەبووە، بەڵکو لە ئەنجامی خەباتێکی بێ ووچان و درێژخایەنی سیاسی و سەربازی و ئابوری و کولتوری ... هتد.
ئەم گەلە ستەم دیدەیە کە بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەهەوڵ و کۆشش و خەبات لە دژی دیکتاتۆری توندڕەوی خوێن مژ ڕژێمی گۆڕ بە گۆڕ بەعسی سەدام هاتووە. ئەو دیکتاتۆرە هەموو کات کوردی وەک مرۆڤی پلە دوو وێنا کردووە و مامەڵەی لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵ کردووە.
بەردەوام سەرکوتی دەکردین کیمیا باران جینوسایدیان بەرامبەرمان ئەنجامدا، ئەم خەبات و کۆششە تەنها لەسەر ئەوە نەبوو کە کوردن بەڵکو لەگەڵ پێکهاتەکانی تری عێراقیش بوو ئەمەش وای لەگەلانی عێراق کرد لەگەڵ سەرکردایەتی گەلی کورد لە یەک بەرەدابن و لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی تری عێراق دەست لەناو دەست بۆ ئەوەی ئەوڕژێمە لەڕەگەوە دەربهێنن و بە کەرامەت و سەربەخۆی بژین.
دوای زیاتر لە بیست ساڵ گۆڕانکاری، بەپێی دەستوور لەگەڵ هە موو پێکهاتەکان لەسەر پرسە نیشتمانیەکان بۆ عێراق وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی تا ئێستا کێشەکان چارەسەر نەکراون بە هەڵپەسێرداوی ماونەتەوە لەنێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کۆردستان گرنگترینیان ماددەی 140، دەستور و یاسای نەوت و گاز، بوودجەی گشتی، و مووچەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە تێروانینی من هەتا ئێستا سەروک وەزیرانی عێراق سەربەخۆ نەبووە بەردەوام لایەنێک پشتگیر دەکا ئەویش میلیشاکانی شیعەی ئێرانین بۆیە هەر هەموو سەرۆک وەزیرەکانی دوای ئازادی عێراق بەپێی دەستوور مامەلەیان لەگەڵ کورد نەکردووە وەک هاووڵاتی عێراقی هەمیشە.
وەک هەمان سیاسیەکانی پێشتری ڕژێمی پێشوو بە هاووڵاتی پلە دووی هەژماری بۆ کورد کردووە و کراوە، بۆیە بەردەوام کێشە بەدوای کێشە دروست بووە تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت بەڵام ئەمجارە کورد ئەگەر بەشدار هەڵبژاردنی پەرلمانی عێراقی کرد پێویستە گرێنتی وەربگرێت کە مافەکانی بۆ دابین بکرێت ئەگەرنا هیچ پێویست نییە کورد بەشداری ئەم پرۆسەیە بێت و نابێت متمانە بە کەس بکات بە تایبەتی سەرکردەکانی ئێستا عێراق، پێوێستە گرێنتی نێودەوڵەتی وەربگرێت بۆ ئەوە جارێکتر کورد نەکەوێتە ئەم کێشمە کێشەیە و هەرجارێ بیانووەک و جاشەکان و تابووری پێنجەمیش بەردەوام پیلان بە دوای پیلان بۆ هەڵواشننەوە هەرێم.

نەجمەدین محەمەد قەراجی