پێویستیی ڕۆژانەی ئاو لە وەرزی هاویندا

پێویستیی ڕۆژانەی ئاو لە وەرزی هاویندا

گەرمای هاوین سەختە بۆ لەش، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی پێویستە كە ڕێژەی ئاو لە لەشدا بپارێزرێت بە خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو ڕۆژانە. بە تێكڕایی پێویستی ڕۆژانەی كەسێكی پێگەیشتوو بریتییە لە 2-3 لیتر، ئەم پێویستییە كەمێك دەگۆڕێت بە گوێرەی تەمەن، كێشی لەش، ئاستی چالاكیی فیزیكی، لەگەڵ دەوروبەر و جۆر و شوێنی كاركردندا، بۆنموونە 2.5-3 لیتر بۆ كەسێكی ئاسایی كە كەم جووڵە بێت، 3-3.5 لیتر چالاكیی بەدەنی مامناوەندی، 3.5-4.5 لیتر چالاكیی فیزیكیی زیاد، هەروەها 4-5 لیتر لەكاتی ئارەقەكردن لە دەوروبەری گەرمدا. هەر كاتێك كە هەستت بە تینووبوون كرد و ڕەنگی میزت تۆخ بوو، واتە پێویستیت بە ئاوی زیاتر هەیە. چۆن بڕی پێویستی ئاو بۆ لەش دابین دەكەیت لە وەرزی هاویندا؟ لە هەر شوێنێك بوویت بە درێژایی ڕۆژ ئاو بخۆرەوە، شلەمەنییە كافائینییەكان و شیرینكراوەكان كەم بخۆرەوە، هەروەها ڕۆژانە بڕێكی باشی سەوزە میوەی جۆراوجۆر بخۆ كە ڕێژەی بەرزی ئاو لەخۆدەگرن وەكو خەیار، شووتی، پرتەقال، برۆكۆلی.

 

Top