بۆ زانیاریت، بیردۆزێك هە بیردۆزی شێواوی - Chaos Theory
Theory) كە باس لەوە دەكات كە دیاردەكانی سرووشت و ڕووداوەكانی چواردەورمان تەنانەت ئەگەر چەند یاسایەكی ڕێكخراو حوكمیان بكات، ناتواندرێن پێشبینی بكرێن و ئاڵۆز و ناڕێكن. ئەم بیردۆزە باس لەوە دەكەن كە سیستمە دیارخەرەكان (واتە ئەوانەی كە یاسایەكی دیاریكراویان هەیە) ڕەفتاری داهاتوویان هەڕەمەكی نییە و پێشبینی نەكراوە، هەرچەندە كە شوێن یاساكان دەكەون. ئەم بیردۆزە دەكرێت لە بوارەكانی بیركاری، فیزیا، زیندەزانی، كۆمەڵناسی، و چەند زانستێكی دیكەدا بەكار بهێنرێت. دیارترین چەمكی بیردۆزەكە شتێكە كە ناسراوە بە (كاریگەریی پەپوولە - Butterfly Effect) كە تیایدا ڕووداوێكی بچووك دەكرێت كاریگەریی گەورە بكاتە سەر ڕووداوێكی داهاتوو. نموونە بۆ ئەمە وەك بڕیارێكی هەڵە كە دەكرێت تەواوی ژیانت بگۆڕێت، یان لەدەستچوونی پاسێك كە دەكرێت وا بكات ڕووداوێكی تازە ڕوو بدات، یان ڕووداوە سیاسییەكان كە دەبنە هۆی هەڵبەز و دابەزی نرخی دراوەكان. سەرەتای دۆزینەوەی ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ كەشناسێكی ئەمریكی بەناوی «ئیدوارد لۆرێنز» كە بۆی دەركەوت شەقەی باڵی پەپوولەكانی شاری «ڕیۆ دی جانێیرۆ» لە بەڕازیل، دەبنە هۆی گۆڕانی كەشوهەوا لە شاری شیكاگۆ لە ئەمریكا، تەنانەت ئەگەر كاتێكی زۆریش بخایەنێت.
