شێخ بابۆ بارزانی نمونەیەک لە کارێزما و هەڵسەنگاندنی ژیان

شێخ بابۆ بارزانی نمونەیەک لە کارێزما و هەڵسەنگاندنی ژیان

(*)

دروستکردنی هەلی کار لە ناوچە گوندنشینەکان کلیلێک بۆ ئاسایش و گەشەپێدان

 

زۆرجار ناوچە گوندنشینەکان لە سەرانسەری جیهان لەگەڵ ڕێژەی بەرزی بێکاری و کەم گەشەسەندن و نائەمنیدا کێشەیان هەیە، ئەم کێشانە بە قووڵی بەیەکەوە گرێدراون، دروستکردنی هەلی کاری بەردەوام لە ناوچە گوندنشینەکان نەک تەنها بۆ باشترکردنی کوالێتی ژیانی دانیشتووانەکانیان پێویستە، بەڵکو بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆیی و پێشخستنی گەشەپێدانی درێژخایەن پێویستە، لە مێژووی کوردستاندا بە شێوەیەکی تایبەتی، پێشمەرگە و ڕووحانییەت و ڕێبەرانی گوند زۆرجار بوونەتە گەڕاندنەوە و بوژانەوەی گوندەکان و فەراهمکردنی ژیان بۆ گوندنیشینان، یەکێک لەو کارەکتەرانە بە شێوەیەکی بەردەوام و کاریگەر  کە هەمیشە لەگەل خۆیدا گەشەو ئاوەدانی پەرەپێدان و بوژانەوە دەهێنێ جەنابی (شێخ بابۆ بارزانییە)، شێخ بابۆ وەک ڕووحانییەک هەلگری ناوی پیرۆزی بارزانی نەمر مەلا مستەفا بارزانی جەنابیان بونەتە  ڕێکخەری ژیان و چاکسازی ژینگە و کارناسی لە ناوچەی بارزان بە گشتی، یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی نائەمنی لە ناوچە گوندنشینەکان، بێهیوایی ئابوورییە، کاتێک مرۆڤەکان ئامرازی شەرعییان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان نییە، لەوانەیە تووشی چالاکیی تاوانکاری، دامەزراندنی گروپە توندڕەوەکان بن، ئەمەش نەک هەر کۆمەڵگا گوندنشینەکان لاواز دەکات بەڵکو فشار دەخاتە سەر شارەکان و سیستەمی ئاسایشی نیشتمانی، بە دابینکردنی هەلی کارێکی سەقامگیر بەتایبەت بۆ گەنجان ناوچە گوندنشینەکان دوور دەبێت لە تاوان و تاوانکاری، سەقامگیری کۆمەڵایەتی زیاد بێت و متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و دەوڵەتدا دروست دەبێت، درووستکردنی هەلی کار دەتوانێت لە کشتوکاڵ، بازرگانی کشتوکاڵی، گەشتیاریی ژینگەیی، بەرهەمهێنانی بچووک و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانەوە بێت، کاتێک ئەم کەرتانە پشتگیری دەکرێن، دەبنە هۆی باشتربوونی ژێرخانی و پەروەردە و چاودێری تەندروستی، کە هەموویان پایەی گەشەپێدانی بەردەوامن،کارەکانی شێخ بابۆ کاریگەرییەکی چەندبوارەیی هەبوو.....

    • کاریگەریی ئابووری

    • کاریگەریی کۆمەڵایەتی

    • کاریگەریی کەلتوری

    • کاریگەریی سیاسی

    • کاریگەریی  ژینگەیی

ئەنجام

دروستکردنی هەلی کار لە ناوچە گوندنشینەکاندا پێویستییەکە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی نیشتمانی و پێشخستنی گەشەپێدانی گشتگیر. بەهێزکردنی ئابووری دەبێتە هۆی کۆمەڵگەییەکی  گوندنشینی پێشکەوت و سەقامگیرتر و ئاوەدانتر، شێخ بابۆ بارزانی نموونەیەکی زۆر گرنگە لەو ڕێبەرە کارێزمایانەییە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان هەبوو بە گەشەپێدانی گوند، نیشاندانی ڕێی کار، و دەرخستنی هەلی کار، لە کاتێکدا گوندەکان خەریکی تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری و کۆچکردنی خەڵک بوون، کارەکانی شێخ بابۆ بۆ ماوەیەکی زۆر هاوچەرخی ئارام، هیوای بەهێز، و سەرچاوەیەکی ئامادەی کاری دروست کرد، بۆیە لە بەرژەوەندی داڕێژەرانی سیاسەت و دەزگاکانی گەشەپێدان و کۆمەڵگەی مەدەنیدایە کە ڕەخساندنی هەلی کار وەک بەردی بناغەی ستراتیژییەکانی گەشەپێدانی گوندەکان لە پێشینەدا دابنێن، بەم کارە ئێمە نەک هەر ناوچە گوندنشینەکان دەگۆڕین بەڵکو بەشداری دەکەین لە سەقامگیری و پێشکەوتنی گشتی وڵات.

(*)

قوتابی ماستەر زانکۆی سەلاحەددین کۆلێژی زانستە سیاسییەکان

 

 

Top