هێزی ئاوریشمی بارزانی بەغدای هەژاندن و ناوخۆی شڵەژاند
رۆژی پێنجشەممە 15-5-2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر لەکۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان ویەکێتیی لاوانی کوردستاندا، وتارێکی مێژوویی، سیاسی گرنگی پڕلە بەرپرسیارەتی قۆناغی ئێستاوە پێشکەش کرد. سەرلەبەری وتارەکە گوزارشت بوو لە بارودۆخ و پرسی رۆژانەی سیاسی وئابووری خەڵکی کوردستان.ماوەی چەندین ساڵە لە دەست بەغدا وەک هاوڵاتی پلە دوو و جارجاریش وەک سواڵکەرێک وێنا کراوە و مانگانە یاری بەهەست و نەست و سۆزی دەکرێ ، بەجۆرێ وەک هاوڵاتیەکی پەراوێز خراوی لاتەریک مامەلەی لەگەڵ دەکرێ . چونکە ئەوە ماوەی چەندین ساڵە هەموو پرس و دۆزە نیشتمانیو نەتەوەیی خەڵکی کوردستان لە بابەتی (مووچە-وودجە) چڕکراوەتەوە.
دەقی وتارەکە، بە یەکێک لەو وتارە مێژووییە گرنگە دادەنرێ، بە ماناو مەغزاوە وتاری ئاراستە کراون، لە ناوەرۆکدا هەڵگری پەیامێکن و مەبەستدارن وئامانجیان لەپشتە. واتە وتارەکانی سەرۆک بارزانی لەو جۆرە وتارانە نین کە بۆ نمایش و نواندنی میدیایی بێ ، یا وتاری تاکتیکی کاتی و کورت مەودا.
چاودێران وشرۆڤەکارانی سیاسیی ،ئەوانەی لەنزیکەوە ئاگاداری مێژووی خەبات وتێکۆشانی سەرۆک مەسعود بارزانین ، گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییە کە بەرێزیان لەو سەرۆک و ڕابەرانەیە، کەمترین قسە ووتاری هەیە. بەڵام کاتێ دەئاخفێ ووتار
پێشکەش دەکا وتاری ستراتیژی خودان ڕەهەندی نیشتمانی و نەتەوەیین و لە پێناو بەرژەندییە گشتییە باڵاکان بە گیانی پڕ لە هەستی نیشتمانی و بەرپرسییارییەوە ، بوێرو ڕاشکاوانە دەئاخفێ و وتارەکە پێشکەشی دەکات و بە روخسارییەوە هەموو ئەو راستییانە دەخوێندرێتەوە، چونکە روخساری بەرێزیان لە جۆرە روخسارانەن ڕەنگدانەوەی ناخ وهزروبیرن، روخساری شاراوەی دەمامکداری فریودەرولادەرو چەواشەکارنین. بۆیە هەمیشە سەرۆک بارزانی خۆی شەرمەزاری مێژووو نەتەوە وگەلەکەی ناکا و نەکردوە وتارێ یا وتەیێکی پێشکەش نەکردوە، هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی پێشوەختەی هەموو لایەنەکانی بۆ نەکرابێ و بەدەرئەنجام و پەچە کرداریشەوە .
سەرۆک بارزانی لەو جۆرە سەرۆک و رابەرو سیاسییانەیە، وتارلە پێناووتاردان، وتە لە پێناو وتە، وقسە و لێدوان لە پێناو قسەو لێداوان پێشکەش ناکا. یا بۆ تاکتیک وگرتنە خۆی- ئیحتیوای کاتی بابەتەکان وبەرژەوەندییە کەسییەکان. بەڵکو هەردەم
وتارەکانی لە گیانی بەرپرسیارەتی و هەست کردن بە زوڵم و ستەم و چەوسانەوە یا پێداویستییە گشتییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە و ناوەرۆکی بابەتگەلێکن گەرجار جارهەندێ تووندی و رژدو موکوڕبوونیشی لە خۆبگرێ ئەوە هۆکاری جۆرو بابەتی وتارەکەیە وای خواستووە .
بۆیە وتاری رۆژی پێنجشەمەی 15-5-2025 سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی رێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە هەولێری پایتەخت، بەو وتارە مێژووییە گرنگە بەرپرسیاریەتی یە دادەنرێ کە هەڵقوڵاوی داواکاری تەواوی جەماوەری گەلی کوردستان لەبەرامبەرکۆی ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی بەغدا لەسەردەمی تازەیدا دەرهەق بە خەڵکی کوردستان دەیکات. ئەم وتارەی بەرێزیان کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکی دۆناڵد تڕەمپ بۆ وڵاتانی کەنداوو بەستنی کۆنگرەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا.ئەوەمان پێدەڵێ ئەوە ئەو بەغدایە دوێنێ شەری توانەوە وقڕکردنی بە ئەنفال و جینۆساید لەگەڵ کردین و خاکی سووتماک و گوندو ئاوایی وێرانکردین، کەچی لەدوای 2003ی عێراقی نوێ، لە برێتی قەرەبوو و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان
بوودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان نانێرێ و دەستوور جێبەجێ ناکا هەرسێ بنەمای سەرەکی ( هاوبەشی ، سازان ، هاوسەنگی ) وەلادەنێ.
ئەم سیاسەتەی بەغدا ماوەیەکی زۆرە 11ساڵ دەبێ و لە دوای ساڵی 2014 وە باشتر، لەدوای ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستانیش لە ساڵی 2017وە دوای شکستیان لە پردێ و سحێلا، شەڕی ئێرادە و ئابووری و برسیکردنی خەڵک وبێ بەهاکردنی پیرۆزییەکانی مرۆڤی کوردستانی لەدژمان پیادەکردووە.
دەقی وتارە مەبەستدارە ئاراستەکراوەکەی سەرۆک بارزانی بۆ دوو لایەن وبەدوو ئاراستە گوزەر دەکا، ئاراستەیێ بەرەو بەغدا، بۆ هەڵمالینی دەمامک لەروخساری بەغدای سەردەمی
بەغدای سەردەمی محمد شیاع سوودانی وتەیف سامی هەڵماڵی ونیازی شاراوەی " دولە عمیقە"کەی خستە ئەو گۆڕەی و وڵاتانی بێ ئاگای لە بەغدا بە ئاگا هێناو
پێی گوتین:
ئا ،ئەوەیە بەغدای روخسار داپۆشراوبە ناوەرۆک نەگۆڕی تاکڕەوانەی دەسەلات.
ئاراستەکەی دیکەی وتارەکە بۆ ناوخۆش خۆی لەوە دەبینێتەوە، دەبێ لە کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمدا- کابینەی دەیەم،کورد خاوەنی یەک گوتاری سیاسی بێ .ناو ماڵی کوردستانی ناوماڵێکی پتەوی یەکگرتووبێ، بە بوونی ئۆپۆزیسیۆن و هەموو هێزولایەنێکی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت.
سەردەمی ئەمرۆدا کێشەوئاڵنگاری وگرفتەکەی ناوچەکە ودەوروبەر ئەوە لە کورد کوردستانیان دەخوازێ:
بە "یەک هەرێم، یەک پەرلەمان،یەک حکوومەت ویەک هێزی پێشمەرگە"بەرەو ئایندە هەنگاوی پتەوی خێرای پڕ هێز و پڕ باوەڕ بنێین و بۆ هەموو ئەگەرێک بە یەکگرتوویی لە ئامادە باشی تەواو دابین.
هەولێر 16-5-2025

د.محمد خدر مولود