مۆمی بۆندار زیانی تەندروستیی هەیە

مۆمی بۆندار زیانی تەندروستیی هەیە

 ئەگەرچی داگیرساندنی مۆمی ڕەنگاوڕەنگ و بۆندار Scented candles لە ناوماڵدا هەستێكی دەروونیی باش پەیدا دەكات، بەڵام هۆكارە بۆ بڵاوكردنەوەی تەنۆلكەی ورد و سووكی ڕەش Soot كە بە هەوای ناوماڵدا بڵاو دەبنەوە و بە تێپەڕبوونی كات لەگەڵ هەناسەوەرگرتندا لە قوڵایی سییەكاندا كۆ دەبنەوە و گرفت لە كۆئەندامی هەناسە و كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا پەیدا دەكەن، لەگەڵ چەند گازێكی زیانبەخش. مۆمە ڕەنگاوڕەنگ و بۆندارەكان ماددەی هایدرۆكاربۆنی بۆنداری وەكو نەفتالین، ئەنتراسین، لەگەڵ پایرین بە هەوادا بڵاو دەكەنەوە، كە پاش هەڵمژینیان دەبنە هۆی: سەرسووڕان، سەرئێشە، سووتانەوەی ڕێڕەوەكانی هەناسە، زیاد فرمێسككردن، پژمین، گیرانی لووت، هەستكردن بە توندبوونی سینگ، لەگەڵ وشكبوون و كڕانەوەی قوڕگ. جگە لەمانە، مۆمی بۆندار ماددەی دیكە بە هەوای ناوماڵدا بڵاو دەكەنەوە، وەكو دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، لەگەڵ فۆمەلدیهاید و ئاوێتەی ئۆرگانی هەڵچووی VOCs تری وەكو تۆلیوین و بێنزۆپایرین، كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆئەندامی ڕێڕەوەكانی میزەڕۆ.

 

Top