لە وڵاتی تونس مۆنۆدرامای (نوکتەچی) خەڵاتی بەدەستهێنا
لە وڵاتی تونس حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی قەرتاج بەڕێوەچوو كە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوامبوو و 13 وڵاتی عەرەبی و بیانی تێیدا بەشداربوون,لە ئەنجامی پێشبڕكێی باشترینەكاندا تیپی شانۆیی كەركوك بە مۆنۆدرامای (نوکتەچی) لە نواندن و دەرهێنانی هونەرمەند (مەریوان زەنگەنە) لە بەشی ڕەخنەگران خەڵاتی ئاڵتونیی باشترین بەرهەمی فیستیڤاڵەكەی بەدەستهێنا.
هاوكات لە فیستیڤاڵەكەدا هونەرمەند (سیروان عومەر) قەڵغانی ڕێزلێنانی پێبەخشرا لە پای پێشكەش كردنی ۆوركشۆپێكی هونەریی تایبەت لەژێر ناونیشانی(موزیك وەكو بەشێكی سەرەكیی تەواوكەر لە مۆنۆدرامادا)كە ئەمەش لەلایەن بەشداربووانی فیستیڤاڵەكەوە بە گەرمی پێشوازی لێكرا.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
