سروشت و هەڵکەوتەی هەرێمی کوردستان بۆ گەشتیاری بەهەشتێکی بێوێنەیە......

سروشت و هەڵکەوتەی هەرێمی کوردستان بۆ گەشتیاری بەهەشتێکی بێوێنەیە......

کوردستان بەهەشتێکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین جێگای ئەوەیە ئاماژە بە پێگەی جوگرافی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی بدرێت. ئەم نیشتمانە دەیان شوێن و جێگای سەرنج ڕاکێشی هەیە وەک سەیرانگا و شوێنە مێژوییەکان و چیا سەختەکان و فەرهەنگ و ڕەسانایەتی کورد لەڕووی ئاوازو میوزیک و هۆنراوە. تا ئێستا بەشێوەیەکی گشتی یەک نەخراوە و نەتوانراوە بناسێنرێت . بەجیهانی دەرەوە. ئایا ئەم هەنگاوانە چی پێویستە بۆ بنیات نانی دامەزراوەیەک پەرەی پێ بدرێت تاکو شان بە شانی نەوت و سەرچاوە ئاویەکان و دەروازەکان و داهاتە ناوخۆییەکان  سود و قازانجێکی بێ وێنە بگەیەنێت. ئەم کەرتە  تەنها مەبەست داهاتەکەی نیە پێگە و ناو ناو بانگی کردنەوەی چەندین کەناڵ و بەگڕ خستنی فەرمانبەرو پەیوەندیەکانی بە دنیای دەرەوە ئەبێتە پردی متمانە لێک تێگەیشتنی زیاتر بۆ دوا ڕۆژو سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە .

یەکێک لە هۆکاری پێشکەوتنی گەشەی شوێنە گەشتیاریەکان و هاتنی گەشتیار. پێویستی بە بەرقەراری و ئاسایش و ئارامی هەیە وە بەستنەوەی ڕێگاو بانێکی تەندروست لە هەموو ڕێگاکانی زەمینی و ئاسمانی و هێڵی ئاسن کە پێویستە بایەخیان پێ بدرێت. لەگەڵ میوانخانە و کافتریا و خزمەت گوزاری زۆر باش لەگەڵ دەستەی ڕاهێنراوی بواری گەشتو گوزار. چونکە میوانێک بۆ کاتێکی دیاریکراو دێت. کۆپی هەموو دیمەنی سروشت و کلتورو فەرهەنگ و پێشکەوتنی هەرێمەکە و چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵی  دەباتەوە و وەک خۆی دەیگێڕێتەوە هەرکات ئەم بنەمایانەت دروست کرد بێگومان کۆنتاکتێکی هاوبەشت لەگەڵ گشت و گوزاری دەرەوەدا بۆ دروست ئەبێت.. لێرەدا تەنها گەشتیار دیمەنێکی جوان نابینێت. بەڵکو مێژوو و فەرهەنگێکی نوێ دەبینێت ئەوکات میوزیک و هونەرو ڕۆشنبیری ئاستی گەلێک ڕون دەکرێتەوە کە جوانی ڕەوشت  بەرزی ئاستی کەلتوری گەلێک لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە خۆی نمایش ئەکات. زمان زانی یەکێکە لە فەرهەنگی ئەدەب و ئاستی زانستی تاکی کورد پێویستە قوتابخانەی تایبەتی گەشت و گوزار بایەخ بە وانەی زمانەوانی بدرێت. تەکنەلۆژیا فەراهەم نەکرێت گرنگی بەخێزان و منداڵ بۆ ئەوەی لە ئێستاوە ڕابێین خۆمان ئامادە بکەین خێزانێکی سەردەمیانەی گونجاو بۆ سازکردنی خواردنە کوردەواریەکان لە چێشتخانەی خۆماڵی  کورد لەم بوارەدا دەوڵەمەندە وپێشینەی هەیە و دەست ڕەنگینە هەر گەشتیارێک دێت شتی نوێ تاقی دەکاتەوە.

ئامادە کاریەکان بەگشتی پێویستە  بەو جۆرە مامەڵە بکرێت کە تۆ خاوەن ماڵی و میوانت هاتووە . بەڵام ڕێکارە یاساییە کانیش  گرنگە وەک فیزا و پشکنینی تەندروستی و  پاک و خاوێنی و پاراستنی ژینگە. لە زۆر وڵات هەوڵدەدەن شوێن و جێگا بە شێوەی دەست کرد دروست بکەن ئێمەی کورد شوێنێکی لە بارو سروشتێکی نایاب و سەرنج ڕاکێشمان هەیە. تەنها پەرەپێدان و هەنگاوی ئەوێ بۆ بنیات نانی شارستانیەتێکی سەردەمیانە. هەر شوێنێکی تازەی پەرە سەندوو بێتە ئاراوە سەرەتاکەی بۆ چەند ساڵیک ئەبێتە هۆی هاتنی لافاوی گەشتیاری. چونکە سروشتی مرۆڤایەتی وایە حەزی بە شوێنی نوێ و نەبینراو هەیە کە تازە دەر ئەکەوێت.  لە لایەکی ترەوە  قەدەغەی ڕاو بکرێت بەگشت شێوەکانی  بەتایبەت ڕاوی حەیوانە کێوی  چەند جوانە لە  دەڤەرەکانی بارزان و دەربەندیخان و دەشتی گەرمیان پۆل پۆل ئاژەڵەکان دەر ئەکەون سروشت جوانتر ئەکەن. لە ئێستادا ڕاوکردن  لە سنوری گەرمیان قەرەداغ  دەربەندیخان چیای بەمۆ بوونی هەیە. ئەمش زیانێکی زۆر ئەگەیەنێت بە جوانی و سروشتی کوردستان.  لەگەڵ ئەمانەشدا لێ پێچینەوەی یاسایی هەیە  بەڵام ڕاو کۆتایی نایەت کەواتە ئاستەنگەکان چیە و بۆ هەنگاوی بۆ نانرێت لە ڕوی توندو تۆڵکردنەوە یا سزای زیاتر دابنرێت بۆ ئەوانەی ڕاو ئەکەن بە نایاسایی. بۆ هەموو جوانی و سەرکەوتنەکانی  هەرێمی کوردستان. گرنگی ئەمە لەوەدا دەر ئەکەوێت ناو خۆ و چواردەورمان و نەیارەکان حەز بەم کرانەوەیە ناکەن. دەزانن ئەو دەرگایە بکرێتەوە زۆر گرنگە بەستنەوەی کوردستان بە جیهانی دەرەوە. بەگرخستنەوەی ئەبێتە هۆی گەشەسەندنی وەک کەرتەکانی نەوت و دەروازەکان و داهاتە ناوخۆییەکان و کشتوکاڵ و گەشتیاری. لە پەنای ئەو پرۆژانە سەدان گەنجی خاوەن بڕوانامە  کاریان  پێ  ئەدرێت. هەموو چاومان لە ئاوەدانی و  ژیانێکی ئاسودە و کامەرانیە. لە پەنای نیشتمانێکی ئازادی گەشە سەندوو.

 

Top