یاسا، كوشتنی هاوسەر

یاسا، كوشتنی هاوسەر

كە كەسێك ژنی و چەند كەسێك لە كەسوكاری ژنەكەی بكوژێت و سوربوون (اصرار) و كەوتنەشوێن (ترصد) لەگەڵ كردەوەكە هەبێت و مەبەستی كوشتنی هەمووان بووبێت، ئەوا گونجاندنی یاسایی (التكییف القانونی) بۆ ئەم حاڵەتە ئەوەیە كە سەرەتا كردەوەكە بە تاوان دادەنرێت نەك كەتن، هەروەها كردەوەكە دەچێتە ژێر ڕكێفی مادە (٤٠٦) لە یاسای سزاكانی عێراقی/ هەمواركراو، بە دیاریكراوییش بڕگەی یەكەم و هەردوو خاڵی (أ) و (و) مەشمول دەبن بە دۆخی ڕووداوەكە و سزای یاسایی كەسی بكەریش لەم حاڵەتەدا دەبێتە لەناوبردن بە هەڵواسین تاوەكو مردن (ٳعدام شَنقاً حَتی المَوت) بەڵام لەبەرئەوەی سزای لەناوبردن لە هەرێمی كوردستان ئێستا جێبەجێ ناكرێت، هەرچەندە سزاكە لە چوارچێوەی یاسا هەر ماوە، بۆیە كەسی بكوژی حوكمدراو بە سزای لەناوبردن، دەبێت تەواوی ماوەی ژیانی لە چاكسازی بەسەر ببات، بە جۆرێك لە جۆرەكان سزاكەی وەك زیندانیكردن لە ماوەی ژیانی (سجن مدی الحیاە)ی لێ دێت.

دەقی مادە (٤٠٦) لە یاسای ناوبراو:- ‌١/ بە لەناوبردن (اعدام) سزا ئەدرێت، ئەوەی كەسێكی كوشت بە مەبەست لەم دۆخانەی خوارەوە: ئەگەر كوشتنەكە پێداگری پێشینە یان بەشوێنەوەبوونی لەگەڵدا بێت، ئەگەر كوشتنەكە بە بەكارهێنانی مادەیەكی ژەهراوی، یان تەقەواری یان تەقەمەنی ڕووی دابێت، ئەگەر كوشتنەكە بەهۆی هاندەرێكی بەد یا بەكرێ بووبێت، یان ئەگەر تاوانكار ڕێگەی دڕندانەی لە ئەنجام دانی كارەكە بەكار هێنا، ئەگەر كوژراو لە بنەچەكانی بكوژ بێت.

دەقی مادە (٤٠٦) لە یاسای ناوبراو:- ‌١/ بە لەناوبردن (اعدام) سزا ئەدرێت، ئەوەی كەسێكی كوشت بە مەبەست لەم دۆخانەی خوارەوە: ئەگەر كوشتنەكە پێداگری پێشینە یاخود بەشوێنەوەبوونی لەگەڵ دابێت، ئەگەر كوشتنەكە بە بەكارهێنانی مادەیەكی ژەهراوی یاخود تەقەواری یان تەقەمەنی ڕوویدا بێت، ئەگەر كوشتنەكە بەهۆی هاندەرێكی بەد یا بەكرێ بووبێت یان ئەگەر تاوانكار ڕێگای دڕندانەی لە ئەنجام دانی كارەكە بەكارهێنا، ئەگەر كوژراو لە بنەچەكانی بكوژ بێت.

 

Top